لێدانی چەوری یەکێکە لە شێوازە باوەکان لە نەشتەرگەریی جوانی دەموچاودا. ئەم شێوازە لەڕاستیدا جۆرێکە لە پێکەوە گرێدرانی تەنراوە. بەم واتایەی کە زیندوولە زیندووەکانی چەوری لە لەش وەربگیرێن و بەرلەوەی تەواو لەناوبچن گرێبدرێن بە ناوچەی دیاریکراوەوە. ئەم کارە بەبێ لەهۆشچوون زۆر بەسانایی دەکرێت و بە پێچەوانەی لیپۆساکشن کە دەرەنجامگەلێکی ناخۆشی وەک ئامبۆلی چەوری لێدەکەوێتەوە لە شێوازێکدا کە بۆ لێدانی چەوری بەکاردەهێنرێت لەبەر ئەوەی کە بەشە چەوری هەڵگیراو ئێجگار کەمە لەو جرە دەرەنجامە ناخۆشانە بە هیچ شێوەیەک بوونیان نییە و بۆ نەخۆشەکە بە تەواوەتی بێمەترسییە.
لەم شێوازەدا، چەوریی بەشێک لە لەش کە لە ڕێگەی کونێکی بچووکەوە کە تێیدەکرێت لەلایەن کانۆلاگەلێکی ناسکەوە هەڵدەگیرێت، ئەم کونە ئەوەندە بچوکە کە لەدوای جێبەجێ بوونی کارەکە پێویست بە تەقەڵ ناکات. چەورییە وەرگیراوەکە سەرەتا تێکەڵی بڕێک خوێن و سێرۆمە ، هەربۆیە ئەم ماددانە بەشێوەگەلی جۆراوجۆر جوێدەکرێنەوە و دواجار چەورییە وەرگیراوەکە لەلایەن دەرزی و کانۆلاگەلێکی ناسکەوە کە بۆ ئەم کارە دروستکراون دەدرێت لە بەشەکانی دەموچاو.
لیدانی چەوری بۆ فۆرمپێدانی بەشەکانی دەموچاو (وەک گەورەکردنەوەی لێوەکان و هەڵکۆڵاندنی گوپەکان) و نەهێشتنی چرچولۆچەکانی دەموچاو بەکاردەهێنرێت. لەم ڕووەوە کاریگەری و بەکارهێنانی چەوری وەک لێدانی جیل یان فیلەرە. لێدانی چەوری دەتوانێت زۆربەی نیشاندەرەکانی بەساڵاجوونی دەمووچاو بسڕێتەوە. لەم شێوازەدا بەتایبەت لەوانەدا کە تەمەنیان ژێرەوەی ٦٠ساڵە و حەزیان لە لیفتی دەموچاوە اریگەریی دادەنێت و زۆرجار پێوییستبوونی لیفتی دەموچاو دوادەخات بۆ زیاتر لە چەندساڵ. گەرلە لێدانی چەوری بۆ سڕینەوەی لۆچە ڕووکەشەکان و چاکبوونەوەی زیپکە کەڵک وەردەگیرێت زۆرجار ناوچەی لێدانەکە ڕووکەشترە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر دانێت. لەم بارودۆخەدا چەوریی لێدراو دەبێتە هۆی کلاژێن سازی و لە ژێرەوەی پێستدا و تا ڕادەیەک گەنجتر و گەشتر دێتە بەرچاو. لەو شوێنانەدا کە لێدانی چەوری بۆ نەهێشتنی لۆچە قووڵەکان، هەڵکۆڵاندنی گوپ و لێوەکان و زیادکردنی قەبارەی شوێنەکانیتری دەموچاو بەکاردەهێنرێت ناوچەی لێدانەکە بەرینترە و لە ژێری پێستەوە شوێنە قووڵەکان دەگرێتە بەر.
کاریگەریی لێدانی چەوری بەپێچەوانەی ڕای گشتیی زۆربەی خەڵک تاهەتاییە. سەرکەوتنی لێدانی چەوری پەیوەندی زۆری لەگەڵ شارەزایی و ئازایەتی پژیشکەکەدا هەیە. لەو خاڵانەدا کە کاریگەری لێدانی چەوری خێرا سڕابێتەوە، هەندێک کێشە هەبووە لە حسابکردنی قەبارەی چەوری یان تەکنیکی جێبەجێکردنەکەی، بە واتایەکیتر زیندوولەکانی چەوری یان کەم بووگن، یانیش مردوون و لەدوای ماوەیەکی زەمەنی هەموو چەورییەکە ڕاکێشراوە. بۆ نموونە یەکێک لە تەکنیکە هەڵەکان کە دەبینرێت ئەوەیە کە پژیشک، چەورییەکی زیاتر لە نەخۆشەکە وەردەگرێت و لەدوای لێدانی سەرەتا، ئەوەی مابێتەوە لە ڕچێنەردا هەڵیبگرێت تاکوو دوایی سەرلەنوێ بۆ لێدان بەکاربهێنرێتەوە. بەم شێوازە بەدڵنیاییەوە هیچ جۆرە زیندوولەیەکی زیندوو لێنادرێت و لەدوای ماوەیەک کاریگەرییەکەی دەسڕدرێتەوە.
گەر ڕێژەیەکی زۆر بۆ فۆرم دان بە دەموچاو یان گەنجکردنەوە پێویست بێت لەوانەیە بۆ وەرگرتنی دەرەنجامی باشتر، دووپاتکردنەوەی لێدان پێویست بێت. ئاکامی لێدانی چەوری سەرەڕای شارەزیی نەشتەرگەر پەیوەندی بە ڕەوشی تاک و خۆپاراستنەکانی دواییشەوە هەیە. لەوانەدا کە جگەرە دەخۆن و ئەوانەی کەوا نەخۆشینگەلێکی وەک شەکرە، تەوژمی خوێن، نەخۆشینەکانی پەستانی خوێنیان هەیە، بە هۆی ئەوەی کە بڕێک کەمتر لە چەوری پێوەگرێدراو دەمێنێتەوە، پێویست بە دووپاتبوونەوەی لێدانی زیاتر دەکات تا کەسە ئاساییەکان. وێڕای ئەمانە چەوری لێدرااو وەک چەوریی بەشەکانیتری لەەش هەڵسوکەوت دەکات، بە واتایەکیترگەر هاتو لەدوای لێدان، نەخۆشەکە کێشێکی زۆری لێدابەزێت، چەورییە لێدراوەکانیش ڕادەکێشرێن و تاکەکە پێویستی بە دووپاتکردنەوەی لێدان هەیە. هەر بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە کە گەر ئارەزووی دابەزینی کێشتان هەیە پێش لێدانی چەوری ئەوە بکەن.
ئەگەری چڵککردن لە لێدانی چەوریدا ئێجگار لە لێدانی جیل کەمترە. هەربۆیە لەوانەدا کە چڵککردنی شوێنی لێدان مەترسیدارە بۆیان وەک ئەوانەی کە پرۆتێزی چەناکە یان گوپیان هەیە باشتر وایە لەبری جیل چەوری لێبدەن.
دواجار تێچووی لێدانی چەوری ئێجگار لە لێدانی جیل کەمترە لەبەر ئەوەی کە زۆربەی جیلە هەرەباش و کەم خەسارهێنەکان گرانن و کاریگەرییان لەدوای ماوەیەک دەسڕدرێتەوە و پێویستیان بە لێدانی دووپاتە هەیە. لە شوێنی لێدانی چەوریدا زۆرجار بەرزی و نزمیی تێدا نابینرێت لەکاتێکدا کە شوێنی لێدانی جیل دەبێتە هۆی دیاربوونی بەرزی و نزمیی زۆر و ئەمە تێیدا زۆر باوە و لەوانەیە تا ماوەیەکی درێژ هەر بمێنێتەوە، ئەم دۆخە لە لێو و ژێرەوەی چاودا زیاتر دەبینرێت.
بە لێدانی چەوری لە توێ ڕووکەشەکان و لەژێری پێستدا، کلاژێن سازی زیاتر دەبێت و پێست لەدوای ماوەیەک گەشتر و گەنجتر دەردەکەوێت بەڵام لێدانی جیل زۆرجار کاریگەرییەکی وا لەسەر پێست دانانێت. هەربۆیە ئەوانەی حەزیان لە پێستێکی گەشترە بە لۆچی کەمترەوە، لێدانی چەوری لە لێدانی جیل زۆر باشترە.
چەوریی لێدراو ناجووڵێت، بەڵام لێدانی جیل بەتایبەت لەوانەدا کە کاریگەرییان درێژەخایەنە زۆرجار جووڵان و جێگۆڕکێی جیل دەبینرێت.
کاریگەریی جیل خێرا دەردەکەوێت، ئاوسان و شینبوونەوە لەدوای لێدانی جیل ئێجگار کەمترە، لەکاتێکدا کە ئاکامی لێدانی چەوری لەدوای چەن هەفتەیەک خۆی دەردەخات، هەربۆیە گەر ئارەزووی ئەوەتان هەیە کە بچنە ناو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی وەک زەماوەند، بەهیچ شێوازێک لێدانی چەوری ئەنجام مەدەن و دوای بخەن بۆ کاتێکی دیکە.
لە لێدانی چەوریدا سەرەتا لە شوێنێکیتری لەشەوە چەوری هەڵبگیرێت، هەربۆیە شینبوونەوە و ئاوسان لەو شوێنەشدا دروست دەبێت بەڵام لە لێدانی جیلدا وا نییە (هەندێک لەوە شاگەشکە دەبن کە هەڵگرتنی چەوری لە زک و ڕانەکانیانەوە بێت کە ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەوانەش بچووکتر ببنەوە)
لێدانی چەوری لەچاو لێدانی جیل کاتێکی زیاتری دەوێت و ئەوانەی کە کزن چەوریی پێویستیان پێ نییە و دەرەتانێکیان نییە جگە لە لێدانی جیل.
لێدانی دروستی چەوری نیشاندەرە مەترسیدار و هەڕەشەهێنەکانی ژیان وەک ئامبۆلی چەوری و مردنی نییە. لە لای خوارەوەدا دەرەنجامە ناخۆشە گرنگەکان ئاماژەیان پێکراوە.
گرنگترین دەرەنجامی ناخۆشی چەوری، ئاوسانە لە ناوچەی لێدان و ناوچەی هەڵگرتنی چەوریدا. زیاترین ئاوسان لە چەن هەفتەی یەکەمدا لادەچێت.
ئەم خەسارە لە هەم لە شوێنی لێدان و هەمیش لە شوێنی هەڵگرتنی چەوریدا دەبینرێت. لە زۆربەی کاتەکاندا لە شوێنی لێدانەکەدا بۆ ماوەی هەفتەیەک لادەچێت.
سڕبوون: زۆرجار نەخۆشەکان ئەوەندە بێتاقەت ناکات و لەخۆوە لادەچێت.
بە نەمانی ئاوسان، لە زۆربەی کاتەکاندا لادەچێت.
بەپێی شێوازی جێبەجێکردنی لێدانی چەوری و نەخۆشینە پێشووەکان بڕەکەی لە هەمووکەسدا جیاوازە. پژیشک بە حسابکردنی ڕێژەی ڕاستەقینەی چەوریی پێویست دەبێت ئەم دەرەنجامە ناخۆشە بگەیەنێتە کەمترین ئاستی خۆی.