توێڵی هەڵکۆڵراو (بارز)

زمان مطالعه مطلب: < 1 دقیقه

لەکاتێکدا کە ئەم سینووسانە بچووک بن بەس لە بەشی ناوەڕاستیی توێڵدان واتە نێوان دوو برۆ. هەرچی سینووسەکان گەورەتر دەبن، ئێسکەکانی خوارەوەی توێڵ و ژێری برۆ لە پیاواندا گەورەتر و هەڵکۆڵراوتر دەبێت لەچاو هی ئافرەتان. ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشی خوارەوەی توێڵ لە پیاواندا هەڵکۆڵراوتر لە هی ئافرەتان ببینرێت.

دەوری سینووسەکانی توێڵ لە جوانیی دەموچاودا

سەرەڕای ئەوەی کە هەڵکۆڵراوبوونی توێڵ و برۆکان ڕوومەت پیاوانەتر لێدەکات و لە پیاواندا دەبێتە هۆی ڕاکێشانی زیاتر بەڵام هەندێک جار گەر بێت و هەڵکۆڵرانەکە لەڕادەبەدەر بێت دەکرێ ئاکامی پێچەوانە بەرهەم بێنێت و تاک وا بخاتە بەرچاو کە تووڕە و شەڕەنگێزە. لەئافرەتاندا هەڵکۆڵرانی توێڵ دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ڕاکێشاندنی دەموچاوەوە و جوانی دەموچاو کەم دەکاتەوە. گەر سینووسەکانی توێڵ وەک هاوخشت گەشە بکات، نەواتایەکیتر گەر لە لایەکەوە، سینووسی دەموچاو ئێجگار گەورەتر ببێت و لە لایەکیترەوە هەر ئاواهی بچوک بمێنێتەوە، دەکرێ ببێتە هۆی ناهاوخشت‌بوونی دەموچاو و کاریگەرییەکی نەخوازراو لەسەر جوانی دابنێت و دەموچاو ناحەز پیشان بدات.

گەورەیی لەڕادەبەدەری توێڵی لای ڕاست لەچاو لای چەپەوە

چاککردنەوەی بەهۆی گەورەیی سینووسەکانەوە

بە خۆشحاڵییەوە بە پشت‌بەستن بە زانست و تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆکە زۆربەی کێشەکانی جوانیی دەموچاو کە بەهۆی ناکۆکییەکانی گەشەکردنەوە بەرهەم دێنی بە سانایی چاک دەکرێنەوە. ئەم کارە لە ڕێی نەشتەرگەرییەکەوە کە زۆرجار سەرپێییە جێبەجێ دەکرێت و لە زۆربەی کاتەکاندا قەبارەی سینووسێک کە گەورەترە دادەبەزێنین. چونکوو ئەمە زیاتر لە پیاواندا دەکرێت لە هەندێک جاریشدا دەتوانین ئەو سینووسەی کە بچووکترە بڕێک هەڵکۆڵین تاوەکوو ڕوومەتێکی هاوخشت دروست بکەین.

Subscribe
Notify of
guest

0 نظرات
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x