نەشتەرگەریی ژنانەکردنی دەموچاو

زمان مطالعه مطلب: 5 دقیقه

هەنێک کات ڕوودەدات که به هۆکاری جەنەتیکییەوه یا هەنێک نەخۆشینەوه که دەبنه هۆی زۆربوونی هۆرمۆنی ڕەگەزی پیاوانه، دەموچاوی خانمێک ناسکی ژنانەی نەبێت و تا ئاستێک دەموچاویان پیاوانه هەڵدەکەوێت. گەورەبوونی زیاتر له ڕادەی مووی دەموچاو، گۆڕانکاری له پێستدا وێنەی ئەستووربوونی پێست و گۆڕانکاری له سکلێتی دەموچاودا وێنەی بەرزبوونەوەی ناوچاوان و گەورەبوونی شەویلگە و …هتد هەنێک لەو گۆڕانکارییانەن که به زۆربوونی هۆرمۆنی پیاوانه له خانمەکاندا ڕەنگه ڕووبدەن.

لەلایەکی ترەوە هەنێک له پیاوان که بە هۆی شێواوی ڕۆحی و دەروونییەوه پێویست به گۆڕدرانی ڕەگەز پەیدا دەکەن پاش تێپەڕینی قۆناغە یاساییەکانی گۆڕدرانی ڕەگەز و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پێوەندیدار، بۆ هاوسەرگیری و گەڕانەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی ژنانه له کۆمەڵگادا پێویستیان به ژنانەکردنی دەموچاویانه.

هەنێک لەو هەنگاوانەی که بۆ ژنانەکردنی دەموچاو ئەنجامدەدرێت تەنیا لەلایەن دەوا یا شێوازی نانەشتەرگەرییەوەیه. بەداخەوه ئەم چەشنه هەنگاوانه ناتوانن له هەموو خەڵکدا وڵامدەر بن و بەرئەنجامی دڵخوازیان هەبێت. بەڵام خۆشبەختانه له زۆربەی خەڵکدا که شێوازی نانەشتەرگەری بۆیان بەکەڵک نەبووه نەشتەرگەری رێگەی چارەیه.
نەشتەرگەریی ژنانەکردنی دەموچاو یەکێک لەو نەشتەرگەرییانەیە که زۆربەی خەڵک ئاشناییان لەگەڵ نییه و له زۆربەی بابەتەکاندا پزیشکەکانیش ئاگاداری تەواو نادەنە نەخۆشەکانیان.

چی بکەین بۆ ئەو خانمانەی که دەیانەوێت دەموچاوی ژنانەیان هەبێت؟

یەکەمین هەنگاو لەم کەسانەدا ناسین و کۆنتڕۆڵکردنی هۆکاری سەرەکییه، واته هەر هۆکارێک که بووەته هۆی زۆربوونی ئاستی هۆرمۆنی ڕەگەزی پیاوانه دەبێ بناسرێت و بە شێوەیەک دەرمان بکرێت که ئاستی هۆرمۆنە پیاوانەکان کەمبکاتەوە. کاتێک گۆڕانکاری هۆرمۆنی له خانمەکاندا کۆنتڕۆڵ و دەرمان بکرێت، هەنێک له تایبەتمەندییه پیاوانەکانی دەموچاویان بۆخۆیان لەناودەچن یا ئاستیان دێته خوارەوە، بۆ نموونه مووی دەموچاویان ناسکتردەبێت و چڕییان کەم دەبێتەوه. سەرەڕای ئەمه دەزانین که هەنێک له کاریگەرییە بەجێماوەکان لەسەر دەموچاو وێنەی گۆڕانکاری سکلێتی دەموچاو، دەمێننەوه و هەمیشەیین واته بۆخۆیان چارەسەر ناکرێن. بۆیه لەم بابەتانەدا بۆ گەڕاندنەوەی دەموچاوی ژنانه له ڕێگه دەرمانی تر کەڵکوەردەگرین.

لەم وتارەدا هەوڵدراوه ئاماژە بکرێته هەنێک له جیاوازییەکانی دەموچاوی ژن و پاو و بەکورتی سەبارەت به شێوازی ژنانەکردنی دەموچاو له هەرکام له بەشەکانی دەموچاو شڕۆڤەبکرێت.

ناوچاوان

ناوچاوان و برۆکان بەگشتی له ژنان و پیاواندا جیاوازن. ئەم بەشە یەکێک له گرنگترین جیاوازییەکانی دەموچاو له پیاوان و ژناندایه. پیاوەکان خاوەن بەرزی له ناوچەی برۆن و نێوان دو بەرزایی برۆ ناوچەیەکی تەختیان هەیه و ئەم حاڵەتە له لاڕۆخدا دەتوانێت وەکوو چاڵایی بەرچاو بکەوێت، بەڵام ناوچاوانی خانمەکان شێوەی بەرزی هەیه و ئەم حاڵەتە له گۆشە جۆراوجۆرەکانی دەموچاو دەبیندرێت. لێواری ئێسکی دەوروبەری چاو له پیاواندا تۆزێک بەرزتر له خانمەکانه و ڕەنگه پێویست به چاککردنەوە بکات.

هێڵی ڕوانی موو

مەودای نێوان برۆ و شوێنی ڕوانی موو له خانمەکاندا کەمتره له پیاوەکان. ئەم حاڵەتە تەنانەت لەو لاوانەشدا که هێشتا وەرینی مووی پیاوانەیان ڕووینەداوه دەبیندرێت. ئەم مەودا له خانمەکاندا بەشێوەی مامناوەندی 5 سەنتیمەتر و له پیاواندا 7 سەنتیمەتره. بۆیه سەرەڕای ئەوەی ناوچاوانی درێژ له پیاواندا ئاسایی بەئەژماردێت بەڵام ئەم حاڵەته له خانماندا جوان نییه. خانمەکان دەزانن که ناوچاوانی درێژ له جوانی دەموچاویان کەمدەکاتەوه و ئەم بابەتە دەبێته هۆی ئەوەی که ئەو خانمانەی که ناوچاوانی درێژیان هەیه نەتوانن قژیان بە تەواوی له پشتەوە کۆبکەنەوه و هەمیشه بۆ داشاردنی بەشێک له ناوچاوانی خۆیان هەنێک له مووەکانیان بە شێوەی چەتری لەسەر ناوچاوانیان دادەنێن.

 

هێنانە پێشەوەی هێڵی ڕوانی موو

ئامانج لەم کارە کورتکردنەوەی ناوچاوان و کەمکردنەوەی مەودای برۆکان و هێڵی ڕوانی مووه. بە ئەنجامدانی ئەم کارە له خانمێکدا که ناوچاوانی درێژی هەیه سەرەڕای ئەوەی که روخساری جوانتر دەبێت ژنانەیی دەموچاویشی زیاتر دەبێت. بۆ جوانترکردنی روخسار دەتوانین لەم نەشتەرگەرییەدا هاوکات ناوچاوان و برۆ لیفت بکەین. ئەم کارە بەتایبەت لەو کەسانەدا که تەمەنی زۆرتریان هەیه دەبێته هۆی لاوتربوون و جوانی دەموچاویان.

لەم نەشتەرگەرییەدا پێش هێڵی ڕوانی موو دەبڕدرێت و زۆربەی کات شوێنی بڕین تا ئاستێک لادەچێت که لە زۆربەی نەخۆشەکاندا شوێنی ئەوهۆ له نەشتەرگەری نابیندرێت. لەو نەخۆشانەدا که نیگەرانی مانەوەی شوێنی بڕینن به چاندنی ژمارەیەکی کەمی موو له هێڵی بڕین دەتوانین شوێنی نەشتەرگەری لەناوببەین.

ئەم ئیشە بێ بێهۆشیش شیاوی ئەنجامدانه و نەخۆش هەر لەو ڕۆژەدا لە نەخۆشخانه دەچێته دەرەوه.

برۆکان

برۆی خانمەکان به شێوەی سروشتی له برۆی پیاوان لەژوورترەوەیه و مەودای چاو و برۆ له خانمەکاندا زۆرتر له پیاواندایه. له خانمانی لاو که دوچاری داکەوتوویی برۆ نین برۆ له ژوورتر له ئێسکی سەروی چاودایه بەڵام برۆ له پیاواندا دروست لەسەر لێواری ئێسکی سەروی چاو یا کەمێک خوارتر لەو لێوارەدایه. بە بردنە سەرەوەی برۆ لەو خانمانەی که دەموچاویان پیاوانەیه دەتوانین روخسار ژنانەتر بکەین.

 

لووت

بەگشتی لووتی خانمەکان چکۆلەتره له لووتی پیاوان. لووتی گەوره له دەموچاودا روخسار پیاوانه دەکات و له ناسکی و جوانی دەموچاوی ژنان کەمدەکاتەوه. پێستی لووتی خانمەکان ناسکتر له پیاوانە و گۆشەی لووت و لێوی سەرو له خانمەکاندا زۆرتره له پیاواندا. سەرەڕای ئەوەی که لووتی پیاوان له حاڵەتی سروشتی دەتوانێت هەنێک چەماوەیی هەبێت، باشتروایه له خانمەکاندا پشت لووت ساف بێت یا چەماوەیی زۆرکەمی هەبێت. نەشتەرگەریی لووت لەگەڵ هەنگاوەکانی تری ژنانەکردنی دەموچاو دەتوانێت یارمەتی زۆر بداته ژنانەکردنی روخسار.

گۆنا

بەرزی گۆنا له پیاواندا لەگەڵ ژناندا جیاوازی زۆری هەیه. ڕوومەت له پیاواندا بە شێوەیەک بەرزدەبێتەوه که نیشانەی سکلێتی بەرزی هەیه و ئەتەمی نەرم لەسەر گۆنا کەمە. بۆیه لەم بابەتانەدا گۆنا له ئەملاولاوە بەرز دەبێتەوه بەڵام لە پێشەوه بەرزایی زۆر نیشان نادات. لە تەنیشت ئەم بابەتانەدا سنوری ئێسکی ڕوومەت له پیاواندا بەرچاوتره و ئەم حاڵەتە له پیاواندا دەبێته هۆی جوانتربوونی دەموچاو. له خانمەکاندا پێچەوانەی ئەم بابەته ڕوودەدات، واته ئەتەمی نەرمی دەموچاو زیاتره گۆنا له پێشەوە بەرزتر له گۆنای پیاوانە و بۆیه سنوری ئێسکی گۆنا زۆر بەرچاوناکەوێت. بە گۆڕدرانی ئەم تایبەتمەندییانەی گۆنا دەتوانین گۆنا بە شێوەیەک بەرز بکەینەوه که روخسار پیاوانه یا ژنانه دەرکەوێت. له کاتی بەرزکردنەوەی گۆنا لەلایەن پرۆتێزەوه یا به شێوازەکانی تر باشتر وایه ئەم بابەتە لەبەرچاوبگیرێت.

بۆ بەرزکردنەوەی گۆنا له شێوازەکانی پرۆتێز یا تێشاندنی چەوری یا جەل کەڵکوەردەگیرێت. بەپێی شڕۆڤەکانی سەرەوە، تێشاندنی چەوری بەهۆی ئەوەوه که قەبارەی ئەتەمی نەرمی سەر گۆنا زۆردەکات و سنوری ئێسکی دادەشارێت، بۆ ژنانەکردنی دەموچاو کاریگەرتره له پرۆتێز.

دانانی پرۆتێزی گۆنا لە زۆربەی کاتدا له ژێر بێهۆشی گشتیدا ئەنجامدەدرێت بەڵام ئەم ئیشه بێ بێهۆشی بە بێهەستکردنی شوێنی لەگەڵ خەو شیاوی ئەنجامدانه.

 

چناکه

له دیمەنی تەواو روخساردا چناکەی خانمەکان باریکتر و تۆزێک تیژتره و درێژایی ئەستوونی کەمتره بەڵام له پیاواندا چناکه پانتر و خڕه و درێژایی ئەستوونی زیاتره. له دیمەنی لاڕۆخدا چناکەی پیاوان زۆرتر له پیاوان بەرەو پێشەوه بەرزتر دەبێت. بەڵام بەرزی چناکە بەرەو پێشەوه له پیاواندا روخسار جوانتر دەکات، ئەم حاڵەته له خانمەکاندا له جوانی روخسار کەمدەکاتەوه. بە کەم یا زۆرکردنی هەنێک له ڕەهەندەکانی چناکه وێنەی بەرزایی و پانایی و بەرزی بەرەو پێشەوه، دەتوانین چناکە ژنانەتر بکەین. ئەم ئیشه ڕەنگه پێویستی به تاشینی بەشێک له ئێسکی چناکه یا دانانی شێوەیەکی تایبەتی پرۆتێز هەبێت.

 

گۆشەی شەویلگە

گۆشەی شەویلگه له پیاواندا بەرزتره و ماسولکەکانی سەر شەویلگه بەهێزتره له خانمەکان. لەڕاستیدا ماسولکەی بەهێز له گۆشەی شەویلگەی پیاواندا دەبێته هۆی گەورەبوونی ئێسکی ئەم ناوچه بەرەو دەرەوە و بەشی خوارەوەی دەموچاو پانتر دەکات. بۆیه له خانمەکاندا بەشی خوارەوەی دەموچاو باریکتره له پیاواندا و ماسولکەکانی گۆشەی شەویلگه ناسکتر و کەمقەبارەترن.

گۆڕدرانی گۆشەی شەویلگه له ژنانەکردنی دەموچاودا ڕۆڵی گرنگی هەیه. بە کەمکردنەوەی ئەتەمەکانی گۆشەی شەویلگه دەتوانین روخسار ژنانەتر بکەین بو ئەم ئیشه بەشێک له ئێسکی گۆشەی شەویلگه و بەشێک له ماسولکەی سەر شەویلگه به شێوەیەک هەڵدەگیرێت که له چالاکی ڕوژانه و سەرەکی ئەم بەشە گۆڕانکاری دروستنەبێت. ئەم کارە لە ڕێگەی دەم و بێ بڕینی پێست ئەنجامدەدرێت.

هەڵبەت له مۆدێلەکانی هەنێک له وڵاتانی ڕۆژاوایی، بەرزی گۆشەی شەویلگە له خانمان و پیاواندا لایەنگری زۆری هەیه. بۆیه بەپێچەوانەی وتەی سەرەوە ڕەنگه هەنێک له خانمەکان له وڵاتانی ڕۆژاوا داواکاری بەرزکردنەوەی گۆشەی شەویلگە بن. بەڵام دیسان نابێت گۆشەی شەویلگە زۆر بەرزبکرێتەوه.

 

بەرزی قورگ له ملدا

لە پیاواندا کڕکڕاگەی قورگ بەرزتره له ژناندا. لە زۆربەی خانمەکاندا بەرزی کڕکڕاگەی قورگ نابیندرێت. بەرزبوونی ئەم بەشە له خانمەکاندا کاریگەری زۆری هەیه له ناحەزی ملدا. بەرزبوونی زیاتر له ئاستی ئەم کڕکڕاگه تەنانەت له پیاوانیشدا دەتوانێت کاریگەری نادڵخوازی هەبێت له جوانی ملدا.

بۆ چاککردنەوەی ئەم بەرزییه به بڕینێکی کەم له ملدا بەشێک لەم کڕکڕاگه دەتراشرێت یا شێوەی دەگۆڕدرێت. ئەم ئیشە بێ بێهۆشیش شیاوی ئەنجامدانه.

گۆڕدرانی دەنگی پیاوانه بۆ ژنانه

له کۆتاییدا پاش ئەوەی که روخساری کەسەکه حاڵەتی ژنانەی وەخۆ گرت، ڕەنگه دەنگی پیاوانە بۆ خانمەکان بێزارکەر بێت. دەزانین که دەنگی ژنان فریکوەنسی بەرزتری هەیه له دەنگی پیاوان، واته دەنگی ژنان زیقتره و دەنگی پیاوان بۆڕتره.

لە هەنێک له خانمەکاندا به هۆی شێوەی قورگ و چۆنیەتی تاڵی دەنگی، دەنگ زۆر بۆڕە و حاڵەتی پیاوانەی هەیه. بە گۆڕانکاری له قورگدا، دەتوانین تا ڕادەیەک فریکوەنسی دەنگ بگۆڕین بە شێوەیەک که دەنگ زیقتر بێت. ئەم نەشتەرگەرییه بێ بێهۆشی شیاوی ئەنجامدانه و دەتوانین بە شێوەیەک ئەنجامی بدەین که شیاوی گەڕانەوە بێت واته به ویستی نەخۆش بگەڕێتەوه بۆ دەنگی پێشووی.

گۆڕانکاری تەواوکەر بۆ ژنانەکردنی روخسار

سەرەڕای بابەتەکانی سەرەوه، دەکرێت ئیشی تر بۆ ژنانەکردنی روخسار ئەنجامبدرێت وێنەی چاندنی موو، تێشاندنی چەوری له بەشە جۆربەجۆرەکانی دەموچاو و مل، تێشاندنی جەل و …هتد.

له کۆتاییدا پێشنیاردەکەین بۆ هەڵبژاردنی باشترین شێوازی ژنانەکردنی دەموچاو، کەسی داواکار لەگەڵ پزیشکی بەئەزموون سەبارەت بەم بابەته ڕاوێژکاری بکات و بەپێی بارودۆخی خۆی گونجاوترین ڕێگە هەڵبژێرێت.

Subscribe
Notify of
guest

0 نظرات
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x