جۆرەکانی پرۆتێزی دەموچاو

زمان مطالعه مطلب: 7 دقیقه

یەکێک له شێوازە باوەکان له نەشتەرگەریی جوانکاریی دەموچاودا، کەڵکوەرگرتن له پرۆتێزی جۆراوجۆر بۆ بەرزکردنەوەی بەشێک له دەموچاوه. جۆرەکانی جیاوازی پرۆتێز بۆ بەشە جیاوازەکانی دەموچاو دیزاینکراوه و له بازاڕی دەوادا هەیه. لە زۆربەی بابەتەکاندا لەم پرۆتێزانه بۆ بەرزکردنەوە و گەورەکردنی بەشێک له دەموچاو کەڵکوەردەگیرێت. بەڵام لە هەنێک بابەتی تایبەتدا دەتوانین بۆ دووبارەدروستکردنەوە یا هاوسەنگکردنی دەموچاو لەم پرۆتێزانه کەڵکوەرگرین.

لە وێنەی خوارەوەدا ناوچە جیاوازەکانی دەموچاو کە دەتوانین بۆ بەرزکردنەوەیان له پرۆتێز کەڵکوەرگرین نیشاندراوه.

تایبەتمەندییەکانی پرۆتێزی گونجاو چین؟

سازانی ڕەگەزی پرۆتێز لەگەڵ جەستە یەکێک له گرنگترین پێوەرەکانی پرۆتێزه و ئەم سازانه دەبێ به شێوەیەک بێت که له جەستەدا کاردانەوەی نەخوازراو دروستنەکات. لە لایەکی ترەوە دەبێ پتەوی پرۆتێز بە شێوەیەک بێت که زۆر هاوشێوەی ئەو ئەتەمە بێت که بڕیاره بەرزببێتەوه. بۆنموونه له پرۆتێزی لێودا دەبێ پرۆتێز زۆر نەرم بێت بەڵام پروتێزێک که لەسەر ئێسک دادەنرێت دەبێ ڕەقتر بێت.

شێوه و ئەندازەی گونجاوی پرۆتێز لەو تایبەتمەندییانەیه که له کاتی ڕاوێژکاری پێش نەشتەرگەری دیاریدەکرێت.

کام له بەشەکانی دەموچاو بۆ پرۆتێز گونجاوترن؟

یەکێک له باشترین دۆخەکانی کەڵکوەرگرتن له پرۆتێز کاتێکه که کەم گەورەبوونی ئێسک دەبێته هۆی دروستبوونی کەماسی له دەموچاودا بۆ نموونه حاڵەتێک که ئێسکی چناکه یا گۆنا بەباشی گەورەنەبووبێت و چکۆله بێت.

زۆرترین جێگە له دەموچاودا که بۆ گەورەکردنی له پرۆتێز کەڵکوەردەگیرێت چناکەیه. زۆربەی خەڵک بەهۆی چناکەی چکۆلەوە، بە بەرزکردنەوەی چناکه گۆڕانکارییەکی زۆر له جوانیی دەموچاویان پێکدێنن. بەرزکردنەوەی گۆنا به پرۆتێز پاش چناکه، باوترین بابەتی کەڵکوەرگرتن له پرۆتێز له دەموچاودایه.

 

بەرزکردنەوەی ئەم دوو ناوچه بە پرۆتێز بۆ زۆربەی خەڵک ناسراون بەڵام نابێ لەیادی کەین که بەرزکردنەوەی ناوچەکانی تری دەموچاو وێنەی گۆشەی شەویلگەش لەو کەسانەیدا که گونجاوی ئەم کارەن کاریگەری زۆری لەسەر جوانیی دەموچاو هەیه. لەم بابەتەدا ڕاوێژکاری پێش نەشتەرگەری زۆر یاریدەردەبێت.

لە زۆربەی بابەتەکاندا پرۆتێزەکانی دەموچاو لەسەر ئێسک دادەنرێن. لەم بابەتانەدا دەتوانین لەلایەن بڕغوی تایبەتەوه پرۆتێزەکه بلکێنینه ئێسک تاوەکو مەترسی جێگۆڕکێی بگاته کەمترین ڕاده.

هەنێک کات له ئەتەمی نەرمدا وێنەی لێویش پرۆتێز دادەنرێت. لەم بابەتانەدا بەهۆی توانایی دەستلێدانی پرۆتێز و کاریگەریی لەسەر جووڵەکانی لێو، هەنێک له نەخۆشەکان له بەرئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە ڕەزامەندنین. لەبەرانبەردا هەنێک کەس بەهۆی ئەوەوه که لێو قەبارەی زۆر پەیدا دەکات له بەرئەنجامەکەی ڕەزامەندن.

باوترین و گرنگترین کاریگەریی ناگونجاو پاش پرۆتێزی دەموچاو چییه؟

ناهاوتایی پاش دانانی پرۆتێز یەکێک له باوترین کەماسییەکان پاش نەشتەرگەرییه. لە زۆربەی بابەتەکاندا ئەم ناهاوتاییه زۆر کەمە و پێویست به چاککردنەوە ناکات. به هۆکارە گرنگەکانی دروستبوونی ناهاوتایی دەموچواو دەتوانین ئاماژەبکەین به جێگیرنەکردنی پرۆتێز له کاتی نەشتەرگەری یا بەرکەوتنی زرمه پاش نەشتەرگەری. له کاریگەرییە ناگونجاوەکانی تری پرۆتێزی دەموچاو دەتوانین ئاماژە بکەین به هەستی بێهەستی له ناوچەکانی دەوروبەری پرۆتێز. خۆشبەختانه ئەم بێهەستییه له زۆربەی بابەتەکاندا زۆرکەمه و له هەموو بابەتەکاندا به تێپەڕبوونی کات باشتردەبێت یا چاکدەبێتەوه.

بەهۆی ئەوەوە که پرۆتێز بۆ جەسته ماکێکی دەرەکی بەئەژماردێت و جەستە ناتوانێت لە پرۆتێز وێنەی ئەندامەکانی تری خۆی لە بەرانبەر میکرۆبەکان پارێزگاریبکات بۆیه بەشێوەی بیردۆزی هەموو ئەو پرۆتێزانەی له جەستەدا دادەنرێن ئەگەری چڵککردنیان هەیه. دیسان هەنێک له پرۆتێزەکان بەهۆی سازانی زیادتر لەگەڵ جەسته و کونکونبوون (پرۆتێزی مێدپۆر) تا ڕادەیەک لەگەڵ جەسته یەکدەکەون بەشێوەیەک که ئیجازەی گەورەبوونی ئەتەمەکان لە پرۆتێزدا هەیه. بەگشتی ئەگەری چڵککردنی پرۆتێزی دەموچاو لە سەدا 1 کەمتره.

ئایا پرۆتێز بۆ لاوکردنەوەی دەموچاویش کەڵکی هەیه؟

له پرۆسەی زۆربوونی تەمەندا یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی که له دەموچاوی هەنێک کەسدا دروستدەبێت دابەزینی قەبارەی دەموچاو بەهۆی ئاترۆفی چەوری و ماسولکەکانی دەموچاوه. لەم کەسانەدا له پرۆتێز بۆ قەبارەپێدانی دەموچاو و بەرزکردنەوەی هەنێک بەشی دەموچاو کەڵکوەردەگیرێت. بەهۆی ئەوەوه که له شێوازەکانی تر وێنەی تێشاندنی چەوری بەرئەنجامی باشتر بەدەستدێت ژمارەی کەمی نەخۆشەکان له پرۆتێز بۆ لاوکردنەوە کەڵکوەردەگرن.

ئایا باشترنییه بەجێگەی پرۆتێز له بەشەکانی جیاوازی دەموچاو له ئەتەمی خودی جەسته بۆ بەرزکردنەوە کەڵکوەربگیرێت؟

بێگومان یەکێک له ڕێگەکانی بەرزکردنەوەی دەموچاو بۆنموونه گۆنا کەڵکوەرگرتن له ئەتەمەکانی سروشتی خودی جەستەیه. بۆ ئەم کارە دەتوانین ئێسک و کڕکڕاگه و ئەتەمە نەرمەکانی بەشێک له جەستە هەڵگرین و بۆ بەرزکردنەوەی بەشێکی تری جەسته کەڵکیان لێوەرگرین، یەکێک له قازانجە گەورەکانی ئەم کاره ئەوەیه که لەم شێوازەدا ئەگەری چڵککردنی شوێنی نەشتەرگەری کەمتر له حاڵەتێکه که له پرۆتێز کەڵکوەردەگیرێت. بۆ کەڵکوەرگرتن لەم شێوازه، دەبێ سەرەتا ئێسک یا کڕکڕاگە له شوێنێکی ترەوە هەڵگیرێت و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی که کاتی نەشتەرگەری درێژببێتەوه و لەلایەکی ترەوە ماوەی چاکبوونەوه پاش نەشتەرگەری درێژترببێت.

خۆشبەختانه بە کەڵکوەرگرتن له پرۆتێز کاتی نەشتەرگەری تا ئاستێکی زۆر کەمدەبێتەوه و بەپێی ئەوەی که پرۆتێزەکانی ئەمڕۆیی گونجاوی زۆریان لەگەڵ جەسته هەیه و ئەگەری چڵککردنیان زۆر کەمه، بۆیه کەڵکوەرگرتن له پرۆتێز وەکوو شێوازێکی ستانداردی بەرزکردنەوەی سکلێتی دەموچاو له گشت دونیا پەسەندکراوه.

ئایا پرۆتێز جۆراوجۆرەکان له باری سازان لەگەڵ جەسته بەیەک شێوەن؟

کاردانەوەی پرۆتێزە جۆراوجۆرەکان له جەستەدا لەگەڵ یەکتر جیاوازه، له پرۆتێزەکانی سیلیکۆنی که زۆر کەڵکیان لێوەردەگیرێت کاردانەوەی جەستە بەشێوەی دروستکردنی پەردەیەک له دەوروبەری پرۆتێزدایه و بە دروستبوونی ئەم پەردە پرۆتێز تا ئاستێک له جێگەی خۆی جێگیردەبێت و جووڵەناکات.

له پرۆتێزی مێدپۆردا ئەم سازانه زیاتره بەشێوەیەک که ئەتەمەکانی جەسته تا ئاستێک له کونە چکولەکانی پرۆتێزدا گەورەدەبن و بەم شێوه ئەگەری چڵککردن تا ڕادەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. ئەم پرۆتێزه هەنێک کات بەتەواوی وێنەی ئێسکێکی سروشتی جەسته ئیشدەکات و شێوەیەکی زۆرباش به شوێنی دانانی دەدات.

ئەو پرۆتێزە باوانەی کە کەڵکیان لێوەردەگیرێت کامانەن و تایبەتمەندییان چییه؟

پروتێزی سیلیکۆنی یەکێک له کۆنترین جۆرەکانی پرۆتێزن که سازانیان لەگەڵ جەسته سەلمێندراوه، زۆرتر له 100 ساڵ له دەستپێکی کەڵکوەرگرتنیان تێپەڕدەبێت. له قازانجەکانی سەرەکی ئەم پرۆتێزه هەرزانبوون و نەرمبوون و هێگنی دەرهێنانی زۆر ئاسانی ئەم پرۆتێزەیه.

یەکێک له کەموکورتییەکانی ئەم پرۆتێزه ئەوەیە که کاتێک لەسەر ئێسک دادەنرێت بە تێپەڕبوونی کات دەبێته هۆی هەڵمژینی ئێسکی ژێر خۆی. لە زۆربەی ئەم بابەتانەدا ئەم هەڵمژینه کاریگەری زۆری لەسەر بەرئەنجامی کۆتایی نەشتەرگەری نییه. لە لایەکی ترەوه ئە پەردەی که لەلایەن جەستەوه لە دەوروبەری ئەم پرۆتێزه دروستدەبێت زۆر خۆڕاگر نییه و ناتوانێت بەرگری بکات له جێگۆڕکێی پرۆتێز، بۆیه لەم بابەتانەدا زۆربەی پزیشکانی نەشتەرگەری له شێوازێکی دڵنیاتر بۆ جێگیرکردنی پرۆتێز کەڵکوەردەگرن.

مێدپۆر یا Porous polyethylene بەپێچەوانەی سیلیکۆن پتەوترە. ئەم تایبەتمەندییه دەبێته هۆی ئەوەی که کاتێک لەسەر ئێسک دادەنرێت کردارێکی هاوشێوەی هەبێت. ئەم پرۆتێزه نابێته هۆی هەڵمژینی ئێسکی ژێر خوی و کونکون بوونی یارمەتی دەداته سازانی زیاتری له جەستەدا به شێوەیەک که گەورەبوونی ئەتەمەکانی جەسته لەناو ئەم کونانە دەبێته هۆی لکانی پرۆتێز به ناوچەکانی دەوروبەر و ئەگەری جێگۆڕکێی پرۆتێز کەمدەبێتەوه. لە لایەکی ترەوه هەر ئەم هۆکارە دەبێته هۆی ئەوەی که دەرهێنانی پرۆتێز بە کێشەوە ئەنجامبدرێت.

گۆرتێکس یا polytetrafluoroethylene وێنەی مێدپۆر کونکونه و دەبێته هۆی گەورەبوونی ئەتەم له نێو خۆیدا. ئەم پرۆتێزه تا ئاستێک له پرۆتێزی مێدپۆر نەرمتره. زۆربە کات بۆ جێگیرکردنی ئەم پرۆتێزه لەگەڵ ئەتەمەکانی دەوروبەری له بڕغو یا تەقەڵدان کەڵکوەردەگیرێت.

شێوازی دانانی پرۆتێز یاخود شێوازی نەشتەرگەری چۆنه؟

زۆربەی پرۆتێزەکانی دەموچاو له ناو دەمەوه دادەنرێن، سەرەڕای ئەوەی که هەنێک له پزیشکانی نەشتەرگەری ڕایان وایه که لەم شێوازەدا ئەگەری چڵککردن پاش نەشتەرگەری زۆرتردەبێت بەڵام تۆژینەوەکان نیشانیدەدەن که دانانی پرۆتێز له ڕێگەی دەمەوه کاریگەری ئەوهۆی لەسەر زۆربوونی مەترسی چڵککردن پاش نەشتەرگەری نییه. گەورەترین قازانجی دانانی پرۆتێز له ڕێگەی دەمەوه ئەوەیه که شوێنی بڕینی نەشتەرگەری دیارنابێت.

شێوازی دیکەی دانانی پرۆتێز لە ڕێگەی پێستەوه یا شێوازی دەرەوەی دەمه، لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری له ڕێگەری هێڵێک که لەسەر پێست دەیبڕێت دەگاته شوێنی دانانی پرۆتێز. خۆشبەختانه ئەم هێڵانه له جێگەیەکدا دەبڕدرێن که بە شێوەی ئاسایی ناکەونه بەرچاو وێنه ژێر چناکه یا له شوێنێکدان که پاش چاکبوونەوە هیچ نیشانەیەک نامێنێتەوه بۆنموونه بڕینی لێوری پێڵوو. له سوودەکانی گرنگی شێوازی دەرەوەم دەم دەتوانین ئاماژه بکەین به ئەنجامدانی هاوکاتی گۆڕانکارییەکانی تری جوانکاری. بۆ نموونه نەخۆشێک که به هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ژێر چناکه بەرچێڵەی هەیه بە بڕێنی ژێر چناکه سەرەڕای ئەوەی که پرۆتێزەکە دادەنین دەتوانین بەرچێڵەش چاکبکەینەوه.

هەڵبژاردنی شێوازی ناوەوەی دەم یا دەرەوەی دەم ماوەتەوە سەر ڕای نەخۆش و بڕیاری پزیشکی نەشتەرگەری که له زۆربەی بابەتەکاندا له ڕاوێژکاری پیش نەشتەرگەری ئەم خاڵه ڕاپرسی دەکرێت.

باشتر وایه پرۆتێز بە بڕغو جێگیربێت یا جێگیرنەبێت؟

جێگیرکردنی پرۆتێز لەلایەن بڕغوی تایبەتەوە سوودی جۆراوجۆری هەیه. لە یەک لاوه ئەگەری جێگۆڕکێی پرۆتێز کەمدەبێتەوه و له لایەکی ترەوە بەهۆی قایمکردنی پرۆتێز به ئەتەمی ئێسکەوه، مەودای نێوان ئەم دوو دانه لەناودەچێت. له کاتێکدا که له نێوان پرۆتێز و سکلێتی دەموچاودا مەودا هەبێت ئەم مەودایه دەبێته هۆی بەرزبوونەوەی زیاتر له ئاستی چاوەڕوانکراوی ئەو ناوچەیە. بۆنموونه وابزانن که پێویسته چناکەی ئێوه 6 میلیمەتر بەرزببێتەوه. ئەگەر مەودای نێوان پرۆتێز و ئێسکی ژێر پرۆتێز 2 میلیمەتر بێت، چناکه 8 میلیمەتر بەرزدەبێتەوه و ڕەنگه ئەمە ببێتە هۆی ناڕەزامەندی ئێوە له بەرئەنجامی نەشتەرگەری.

یەکێک له کێشەکانی جێگیرکردنی پرۆتێز به بڕغو ئەوەیه که لە کاتێکدا که بەرئەنجامی نەشتەرگەری پەسەندنەکرێت دەرهێنانی پرۆتێز کاتی زیاتری پێویستدەبێت. بەگشتی باشتروایه لەسەر ڕای پزیشکی نەشتەرگەری و هەنێک کات لەسەر سازشت لەگەڵ نەخۆش شێوەی جێگیرکردنی پرۆتێز هەڵبژێردرێت.

باشتر وایه ئەندازەی بەرزبوونەوەی پرۆتێزی چناکه چەنێک بێت؟

هەروەها که له وێنەی خوارەوەدا دەبیندرێت ئەگەر هێڵێک له نوکی لووتەوە بکێشین بۆ چناکه، ئەم هێڵە له لێوی سەرەوە 4 میلیمەتر و له لێوی خوارەوە نزیک 2 میلیمەتر مەودای هەیه، له کاتێکدا که چناکه له دواوەوە بێت به کێشانی هێڵێک که له لێوەکانەوە مەودای سەرەوەی هەبێت دەتوانین بگەینه ناوچەیەک که چناکه دەبێ تا ئەو بەشە بەرزبێتەوه. لەم کاتەدا به کەڵکوەرگرتن له نەرمەکاڵا دەتوانین دانانی هەنێک له پرۆتێزەکان هاوشێوەسازی بکەین و به وردی زیاتر ئەندازەی پرۆتێزی گونجاو دیاریبکەین.

گۆشەی نێوان لێو و چناکه یاخود گۆشەی لۆبیمێنتاڵ چەنێکه و چ گۆڕانکارییەک تێیدا دروستدەبێت؟

گۆشەی سروشتی لۆبیمێنتاڵ له پیاواندا °21±113 و له ژناندا °14±121یه. لەو کەسانەیدا که چناکەیان چکۆلەیه و له دواوەوەیه ئەم گۆشە زۆرتر کراوەتره که به دانانی پرۆتێزی چناکه کەمدەبێتەوه. لەو بابەتانەدا ک ه ئەم گۆشە پێش نەشتەرگەری بەستراوبێت ڕەنگه دانانی پرۆتێزی چناکه ببێته هۆی بەسترانی زیاتری ئەم گۆشە که جوانیی کۆتایی کەمدەکاتەوە. بۆیه لێکۆڵینەوەی ئەم گۆشه و دیزاینی وێنەی نەخۆش لەلایەن نەرمەکاڵاوه دەتوانێت تا ئاستێکی زۆر له بەرئەنجامی نەخوازراو پێشگیری بکات.

له پرۆسەی دانانی پرۆتێزی چناکەدا چ ماسولکەیەک ئەگەری زیاندیتنی هەیه؟

ڕەنگه ماسولکەی مێنتالیست له پرۆسەی دانانی پرۆتزی چناکه له ڕێگەی دەمەوه زیان ببینێت. ئەم ماسولکە ڕۆڵی هێنانەسەرەوهی لێوی خوارەوەی وەئەستۆیه و زیاندیتنی دەتوانێت ببێته هۆی بەرچاوکەوتنی ددانەکانی پێشەوەی خوارەوه و قووڵتربوونی گۆشەی لۆبیمێنتاڵ. لەو بابەتانەدا که له بڕینی ژێر چناکه بۆ دانانی پرۆتێزی چناکه کەڵکوەردەگیرێت ئەم کاریگەرییە ناگونجاوە دروستنابێت. لەو بابەتانەدا که له ڕێگەی دەمەوه ئەم ماسولکه دەبڕدرێت، پزیشکی نەشتەرگەری به چاککردنەوەی دروستی ئەم ماسولکه دەتوانێت له کاریگەرییە ناگونجاوەکان پێشگیری بکات.

بۆ کەسێک که چەندها ساڵ پێش پرۆتێزی چناکەی داناوه و ئێستا ئەم پرۆتێزه زۆرگەورەیه یا ناهاوسەنگی تێدا دروستبووه چ کارێک دەکرێت؟

لەم بابەتانەدا باشتروایه پرۆتێز دەربهێنرێت و پرۆتێزی گونجاو دابنرێتەوه. له بابەتی ناهاوتایی بەهۆی دانانی پرۆتێزی پێشو دەکرێت جێگەی پرۆتێزەکه بگۆڕدرێت و له شوێنی گونجاودا دابنرێت.

ئایا دەکرێت به جێگەی پرۆتێز له دەموچاودا له تێشاندنی چەوری کەڵکوەربگرین؟

لەو بابەتانەدا که تۆزێک بەرزکردنەوەی گۆنا یا چناکه یا هەر شوێنێکی تری دەموچاو بەس بێت دەتوانین بەجێگەی پرۆتێز له تێشاندنی چەوری کەڵکوەربگرین. بەڵام لەو بابەتانەدا که بەرزکردنەوەی زیاتر پێویست بێت، پتر زۆرتر له 4 تا 5 میلیمەتر، باشتروایه بەجێگەی تێشاندنی چەوری له پرۆتێز کەڵکوەربگیرێت. لەو بابەتانەدا که له پرۆتێز کەڵکوەردەگیرێت سنوری بەرزکردنەوەی دەموچاو بەتەواوی دیاره و ئەم حاڵەته زۆتر بۆ ئەو کەسانە گونجاوه که دەیانەوێت دەموچاوی باریک و خاوەن گۆشەی دیاریان هەبێت. له تێشاندنی چەوریدا دەموچاو پڕدەبێت واته تا ئاستێک خڕ دەبێت و گۆشەکانی زۆر بەرزی بەشەکانی دەموچاو کەمتر خۆیان نیشاندەدەن. ئەم حاڵەته بەتایبەت لەو کەسانەدا گونجاوه که دەیانەوێت دەموچاوی خڕیان هەبێت.

لەو کەسانەدا که دەیانەوێت دەموچاوی کز به سکلێتی بەرزیان هەبێت کەڵکوەرگرتن له پرۆتێز باشتره له تێشاندنی چەوری.

ئەگەر له شوێنی پرۆتێز کاریگەریی ناگونجاو ڕووبدات دەبێ چ بکەین؟

بەپێی جۆری کاریگەریی ناگونجاو دەرمانی جۆراوجۆی بۆدەکرێت. لەو بابەتانەدا که تەنیا تۆزێک بێهەستی له دەوروبەر هەست دەکرێت پتر ئیشێکی ئەوهۆ پێویست نییه و ئەم حاڵەته بۆخۆی چارەسەردەکرێت. له جێگۆڕکێی کەمی پرۆتێزیشدا پتر ئیشێکی تایبەتی دەرمانی پێویست نییه بەڵام له جێگۆڕکێی زۆردا دەبێ پرۆتێز له شوێنی گونجاودا دووباره دابنرێت. له حاڵەتی چڵککردنی پرۆتێزدا له زۆربەی بابەتەکاندا پێویسته پرۆتێز دەربهێنرێت. لەم بابەتانەدا پاش چارەسەرکردنی تەواوی چڵککردنەکە، دانانی دووبارەی پرۆتێز شیاوی ئەنجامدانه.

Subscribe
Notify of
guest

0 نظرات
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x