زمان مطالعه مطلب: 5 دقیقه

  • بووتاکس چییە؟

    ئەوەی ئەمڕۆکە پێی دەڵێن بووتاکس لە ڕاستیدا جۆرێکە لە ژەهری بەرهەمهێنراو لەلایەن باکتێریای بۆتۆلینۆمەوە. تۆکسین بۆتۆلینۆم سەرەتا لەلایەن کۆمپانیای ئالرگانی ئەمریکییەوە بەرهەمهێنرا و بە ناوی بازرگانی بووتاکسەوە ئاڕاستەی بازاڕ کرا. ئەمڕۆکە خەڵکی ئێران بە هەموو جۆرەکانی ژەهری بەرهەمهێنراو لەلایەن کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانەوە دەڵێن بووتاکس. ئەم ماددەیە بە کاریگەری دانان لەسەر کۆئەندامەکانی دەمار- ماسوولکەوە دەبێتە هۆی شل‌وشۆڵ بوونەوە و وەستانی ممسولکەکان. گەر ئەم ماددەیە بەڕێژەیەکی زۆرەوە بچێتە ناو لەش ( وەک ژەهرخوارد لە ڕێگەی خواردەمەنییەوە) دەتوانێن مرۆڤ بکوژێت. بەڵام ئەو ڕێژەیەی کە بۆ لێدان بە دەمووچاو بەکاری دەهێنن بە تەواوەتی بەبێ مەترسییە. کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەر و بەستەبەنیکەرەوەی ژەهری بۆتۆلینۆم جۆراوجۆرن و لە ئێراندا مارکگەلێکی وەک دیسپۆرت، نۆرۆنۆکس و … بوونیان هەیە

    .

    بەکارهێنانەکانی بووتاکس و ئەو شوێنانەی دەموچاو کە بووتاکسیان لێدەدرێت

    لە هەر شوێنێکدا کە گرژکردنەوەی لەڕادەبەدەری ماسوولکە کێشە دروست بکات دەکرێت بووتاکس بەکاربهێنرێت بۆ لاوازکردنەوەی ماسوولکە. بۆ نموونە سپاسمەکانی ماسوولکە لە دەست و قاچدا لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە لە کارکردنی ئەو ئەندامەدا و یان سپاسمی ماسوولکەکانی سەر و دەموچاو دەبنە هۆی دەرکەوتن یان زیاتربوونی سەرئێشە میگرنییەکان. لەم دۆخەدا بە لێدانی بووتاکس لە ماسولکەی پەیوەندیدار، نەخۆشینەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. بەڵام بەکارهێنانی بووتاکس بەس بە ماسولکەوە نابەسترێتەوە و هەندێک جار بۆ دابەزینی هارەقەی ژێرباڵ، دابەزینی پژاندنەکانی پژێنە بوزاقییەکان و …هتد کەڵکی لێ‌وەردەگیرێت. بەکارهێنانی بووتاکس بۆ جوانی دەموچاو لە کاتێکدایە کە گرژبوونەوەی ماسولکەکان یارمەتیدەرە بۆ دروستبوونی چرچ‌ولۆچی دەموچاو. باشترین شوێنەکان بۆ لێدانی بووتاکس، تەوێڵ(بەتایبەت هێڵی تووڕەبوون) و دەوروبەری چاوەکانە. بۆ شوێنەکانیتری دەموچاو وەک دەوری لێوەکان، چەناکە و دەوروبەری لووتیش دەکرێت بووتاکس بەکاربهێنرێت بەڵام دەبی زۆر بە ئەسپایی بێت لەبەر ئەوەی کە ئەگەری دەرەنجامی ناتەواو و ناگونجاو لەم شوێنانەدا زیاترە.

 

 

بووتاکس بۆ چ کەسانێک گونجاوە؟

ئەگەر سەرنج بدەن بۆ دەموچاوی بەرامبەرەکانتان هەندێک چرچ‌ولۆچی دەموچاو لە دۆخی ئاساییدا بەردەوام دەبینرێت، بەم جۆرە لۆچانە دەوترێت لۆچی ستاتیکی. هەندێک لە چرچ‌لۆچییەکان لە دۆخی ئاساییدا نابینرێن و لەکاتی پێکەنین و تووڕەبووندا خۆیان دەردەخەن کە پێیان دەوترێت لۆچی داینامیک. بووتاک زیاترین کاریگەری لەسەر لۆچە دااینامیکەکان دادەنێت، هەربۆیە ئەوانەی کە ئەم جۆرە لۆچانەیان هەیە ئاکامێکی سەرکەوتووانەتر بەدەست دێنن.

ماوەی کارتێکردنی بووتاکس

ماوەی نێوانجی کاریگەریی بووتاکس ٣ بۆ ٦ مانگە بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوە بن کە قەبارەی ماسوولکەکان و هێزیان لە هەر تاکێک بۆ تاکێکی دیکە جیاوازە و لەم ڕووەوە تاکەکان دابەش دەبن بەسەر سێ تاقمدا: تاقمی یەکەم ئەوانەن کە ماسولکەکانیان لاوازترن و لۆچەکانیان بەنیسبەت ڕووکەشە. لەم تاقمەدا جارجارە کاریگەریی بووتاکس هەتا ساڵێک دەمێنێتەوە. لە تاقمی دووەمدا تاکەکان ماسوولکەی بەهێزتریان هەیە و لۆچەکانیان قووڵترە. لەم دۆخەدا لەوانەیە کاریگەریی بووتاکس لە مانگێک بۆ دوو مانگ زیاتر نەمینێتەوە. تاقمی سێیەمیش ڕادەی ناوەڕاستی تاقمی یەکەم و دووەمن، هەر بۆیە کاریگەریی بووتاکس لە ٣ بۆ ٦مانگ دەمێنێتەوە. گەر دەتانەوێ کاریگەریی بووتاکس لە ئێوەدا زیاتر بێت باشتر وایە لە جارەکانی سەرەتادا مەودایەکی وەها لە نێوان لێدانەکانی بووتاکسدا نەبێت. لەم بارودۆخەدا پژیشک دەتوانێت باشترین کات بۆ لێدانی دواتر دیاری بکات.

جیاوازی نێوان مارکەکانی بووتاکس لە چیدایە و چ جۆرە بووتاکسێک باشتره؟

کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنی ئەم ماددەیە بە ناوگەلێکی جۆراوجۆرەوە دەیخەنە نێو بازاڕەوە. تۆکسین بۆتۆلینۆم کە بە ناوی بازرگانیی بووتاکس لەلایەن کۆمپانیای ئالرگان(کۆمپانیایەکی ئەمریکی) هاتە نێو بازارەوە، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەمڕۆکە بەناوی بووتاکس لە بازاڕدا بناسرێت بەڵام بووتاکسی ڕاستەقینە لە ئێراندا ئێجگار دەگمەنە و دەست ناکەوێت. لە تۆکسینەکانی دیکەی هەبوو لە بازاڕدا دەکرێت ئاماژە بە دیسپۆرت(ئینگلیزی)، نرۆنۆکس(کۆریایی) و …هتد بکەین. هێزی تۆکسینە بەرهەمهێنراوەکان لە مارکە جۆراوجۆرەکاندا جیاوازە. بۆ نموونە ٣ بۆ ٤ یەکە لە دیسپۆرت لە خوێندنەوەکاندا هاوتای یەکەیەک لە بووتاکس هێزی کارتێکردنی هەبوو، ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە دیسپۆرت کاریگەری باس داناانێت بەڵکوو واتە ڕێژەی لێدراو لەم مارکە دەبێ ٣ بۆ ٤ ئەوەندەی مارکی بووتاکس بێت. سەبارەت بە جۆرەکانی دیکەی تۆکسینیش دەبێ ئەم هاوکێشەیە ڕەچاو بکرێت.

بووتاکسگەلێک ناسراو بە بووتاکسی چینیش لە بازاڕدا هەن کە نەوەیک بەناوی بەرهەمی وڵاتی چین کەچی بە ناوی وڵاتانی دیکەوە دەفرۆشرێت و بەرخۆر دەکرێت.دەبێ ئەوەش بگوترێت کە بووتاکسە چینییەکان تەنانەت بە لەزگەی مارکە بەناوبانگەکانیسەوە لەبازاڕدا بوونیان هەیە.سەبارەت بە کاریگەریی ئەم جۆرە بووتاکسانە و دەرەنجامە ناخۆشەکانیان بابەتگەلێکی دژبەری یەکدی لە ماڵپەڕە جۆراوجۆرەکاندا دەبینرێت. هەندێکیان دەڵێن کە هیچ کاریگەریی نییە و بەکارهێنانیان بەساڵاچوونی پێشوەختی دەموچاو دەهێنێت و لە بەرامبەردا هەندێکی دیکە زۆر کاریگەر باسی دەکەن و بۆ نەخۆشەکانیان بەکاریان دەهێنن.

گەر بەپێی زانست و ئەزموون و بەبێ لایەنگریی بمانەوێ دادەوەری بکەین، زۆربەی جیاوازیی بیروبۆچوونانە بەبۆنەی قازانجی ئابوورییە. هاوردەکارانی مارکە باشەکان بۆ ئەوەی کە فرۆشێکی زیاتریان هەبێت خەڵک دەتۆقێنن لە دەرەنجامە ناخۆشەکانی بەکارهێنانی بووتاکسە هەرزانەکان و لەلایەکی دیکەسەوە هاوردەکارانی بووتاکسە چینییەکان بە لەزگەی مارکە هەڵکەوتوو و بەناوبانگەکانەوە دەیانخەنە نێو بازاڕەوە و دەیانفرۆشن. لەم نێوانەدا بەکارهێنەرانن کە وڕدەمێننەوە. بە بۆچوونی من گرنگ ئەوە نییە کە حەز لە چ مارکێک بکەیت و بەکاری دەهێنیت، چونکوو لە هەموو مارکەکان وڵامی مەبەست وەردەگیرێت و دەرەنجامە ناخۆشە بینراوەکان زیاتر بەهۆی جۆری لێدان و هەڵگرتنی دەرمانەکەیە نەک مارکەی دەرمنەکە. گرنگ ئەوەیە کاتێک کە پارەیەک بۆ مارکێکی تایبەت لە بووتاکس تێچوو دەدەیت هەمان ئەو مارکەت بۆ بەکاربهێنرێت نەک مارکێکی هەرزانتر و گرنتر ئەوەیە کە تۆ بە زانیارییەکی چڕوپڕەوە لە هەموو مارکەکان جۆری بووتاکسی خۆت هەڵبژێریت.

ئایا لێدانی بووتاکس ئێشی هەیە؟

 

لێدانی بووتاکس زۆربەی کاتەکان ئێشێکی وەهای نییە و لەو نەخۆشانەدا کە هەست بە ئێشێکی زۆر دەکەن، ئێسەکە پەیوەندی بە شێوازی ئامادەکاری و لێدانی دەرمانەکەوە هەیە. بۆ کەمکردنەوەی ئێشی کورت‌خایەنی بووتاکسیش هەندێک شێواز بوونیان هەیە کە پژیشک ناتوانێت یەکێک لەوانە بەکاربهێنێت.

چۆن دەتوانین بووتاکس دابین بکەین؟

زۆرجار بووتاکس لەلایەن پژیشکەوە دابین دەبێت بەڵام گەر بتانەوێ دەتوانن بە نووسراوەی پژیشک لە دەرمانخانە وەریبگرن و بەس تێچووی لێدانەکەی بدەن بە پژیشکەکە. هەندێک کەس لایان وایە دابینکردنی دەرمان لە دەرمانخانە دڵنیایی زیاترە لەبەر ئەوەی کە وادەزانن لەم حاڵەتەدا مارکەی ڕاستەقینە ( و نە ساختە) وەردەگرن. دواجار باشترە ئاگاداری ئەوە بن کە لەدوای کڕینی بووتاکسەکە دەبێت لە پلەی گەرمای خوارەوە و لە تەنیشت سەهۆڵدا هەڵیبگرن.

تێچووی بووتاکس و چۆنێتی لێدانی

بەبۆنەی جۆراوجۆریی مارکەکانەوە و بەستراوبوونی نرخی دەرمان بە نرخی دۆلار و یۆرۆوە، ناکرێ نرخێکی نەگۆڕی بۆ دیاری بکرێت بەڵام دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 22130740 ەوە و ئاگاداربکرێنەوە لە نرخی خەمڵێنراو. لەکاتێکدا کە خۆتان بووتاکسەکەتان دابین کردبێت تێچووی لێدان لە تەوێڵ و تەنیشتی چاودا لە100 بۆ 150 هەزارتمەن لە گۆڕاندایە.

خۆپاراستنەکانی دوای لێدانی بووتاکس

زۆربەی کاتەکان ئەم ئاگادارییانەی لای خوارەوە لەدوای لێدانی بووتاکس بە نەخۆشەکان دەدرێت.

  1. هەتا چەن کاژێر کۆمپرێسی سارد بەکاربێنە ( ئەم کارە بۆ کەمکردنەوەی شینبوون و ئاوسی بەهۆی لێدانەکەوە باشە)
  2. هەتا 4 کاژێر لەدوای لێدان پاڵ مەکەوە و ڕامەکێشە.
  3. هەتا 4 کاژێرلە بەرامبەر گڕ و گەرمادا مەوەستە.هەربۆیە باشتر وایە چەن کاژێرێک لە خۆشتن و سۆنا خۆ بپارێزە.
  4. چەن کاژێر ماساجدانی شوێنی لێدان قەدەخەیە بەڵام لاسایی‌کردنەوە و برۆگرژکردنەوە و خۆ وەک تووڕە پێکردن ئاکامگەلێکی باشتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
  5. لەدوای تێپەڕینی چەن کاژێر لە دوای لێدانەکە خۆشتن و مەکیاجی ڕوومەت و بەکارهێنانی کرێم کێشە نییە.

گەر ئێوە لەوانەن کە لەدوای لێدانی بووتاکس ئەم خاڵانەی لای سەرەوەتان ڕەچاو نەکردووە پەرۆشتان نەبێت، چونکوو زۆربەی ئەوانە کاریگەرییەکی وا لەسەر ئاکامی دواجار دانانێن.

دەسپێکی کارتێکردنی بووتاکس

لە نێزیکەی ڕۆژی دووەم بۆ سێیەمەوە لەدوای لێدانی بووتاکس، وردە وردە کاریگەریی دەرمانەکە دەسپێدەکات و وەک دابەزینی جووڵەی ماسوولکەکانی شوێنی دەرزیلێدراو و دابەزینی لۆچەکان خۆی دەردەخات. ئەم کاریگەرییە لەنێوان هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە لەدوای دەرزیلێدان دەگاتە لووتکە و بەپێی جۆری ماسوولکە و ڕێژەی لێدراو بۆ چەندین مانگ دەمێنێتەوە.

لەکاتێکدا کە حەزت لەوەیە کە کاریگەریی لێدانی بووتاکسی دوایی زیاتر بمێنێتەوە باشتر وایە بە دەسپێکردنی نیشاندەرەکانی گەڕانەوەی کاریگەریی بووتاکس (واتە ئەو کاتەی کە بە گەڕانەوەی ماسولکەکانت زانی) کوت‌وپڕ دۆزیتری دەرمانەکە بکوتە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو ماسولکەیەی کە بە لێدانی پێشوو لاواز بووگە، دەرفەتی بەهێزتربوونی نەبێت و کاریگەریی بووتاک لەسەر ماسوولکە لاوازترەکە زیاتر بمێنێتەوە.

خاڵەکانی قەدەخە یان لەسەرخۆبوون لە لێدانی بووتاکسدا

  1. گەر هەستۆک نەبی بەم دەرمانە لە لێدانەکانی پێشوودا. لەبەر ئەوەی کە ئەم هەستۆکیانە هی ئانتی ژێنەکانە بەهۆی بەرهەمهێنانی بووتاکسەوە، دەکرێت بە ئەسپایی مارکێکی دیکەی بووتاکس بەکاربهێنرێت. هەڵبەت بەرلە لێدانی دوایی دەبێ تاقیکردنەوەی هەستۆکی بە دەرمانەکەت بۆ بکرێت.
  2. لە نەخۆشینە دەماری ماسوولکەییە ناسراوەکانی پێشوودا(وەک میانستی گراو) دەبێ دەرمانەکە بە ئەسپایی بەکاربهێنرێت.
  3. مصرف بوتاکس در دوران بارداری و شیر دهی مورد بررسی قرار نگرفته است. هرچند از نظر تئوری مشکلی ایجاد نمی کند ولی بهتر است استفاده نشود.
  4. باشتر وایە لێدانی بووتاکس لەو شوێنانەدا بێت کە بریندار بووە یان چڵکی کردووە تاکوو هەتا کاتی باشتربوونی ئەم ناوچانە دوابکەوێت.
Subscribe
Notify of
guest

0 نظرات
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x