وەک دەبینرێت تاکێک بەهۆی ئیفلیجبوونی منداڵەوە قاچی چەپی خۆی بەکارنەهێناوە و کە تەمەن هەڵکشاوە ئەم قاچە کورت و لاواز ماوەتەوە. واتە سەرەڕای ئەوەی کە ماسولکەکانی تاک گەشەیان نەکردووە، ئێسکەکانی قاچی چەپیشی گەشەی پێویستی بەخۆوە نەدیوە. سەبارەت بە لووتیش باسێکی هاوشێوە دێتە ئاراوە، گەشەی سینووسەکان، کونالووت، گوپەکان، کاکیلەی سەرەوە، ددانەکان و بەگشتی بەشی مامناوەندی دەموچاو پەیوەندی بە هەناسەدانێکی پێویست هەیە لە تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵیدا. لەکاتێکدا کە لە درێژەی بارودۆخی گەشەدا هەناسەدان لەڕێگەی لووتەوە نەکرێت، هەندێک بشێوە لە قەبارەی لووت و دەموچاودا دروست دەبێت کە لێرەدا چەن خاڵێکی سەلمێندراو وەک نموونە دەخەمە بەر باس.
-
کپبوونی بەتەواوەتیی لووت
بە هەرهۆیەک بێت، گەر هاتو لووتی مرۆڤ لە تەمەنی منداڵیدا بەتەواوەتی کپ بێت و تاک نەتوانێت لەڕێگەی لووتەوە هەناسەبدات (وەک منداڵێک کە لەوزەی سێیەمێکی گەورەی هەیە)، لووتی گەشە ناکات، هەربۆیە باریکەلە و تا ڕادەیەک بچووک دەمێنێتەوە. دەموچاوی ئەم تاکە گەشەیەکی بەپانایی گونجاو بە خۆوە نابینێت و لە گەورەساڵیدا زۆرجر دەموچاوێکی کێشراو و گوپگەلێکی ناهەڵکەوتوویان دەبێت. ئەم کەسانە بەهۆی باریکبوونی بەشەکانی سەرەوەی لووت، لەوانەیە لووتکەی لووتیان تا رادەیەکی کەموزۆر ئێجگار گەورە بێتە پێش چاو( وێنەی ١ لای راستەوە). لە تایبەتمەندییەکانی ئاوەها کەسنێک دەکرێ ئاماژە بە بەوە بکەین کە بەردەوام و هەمیذەیی دەمیان کراوەیە و ددانەکانیان بەبێ پێکەنین و قسەکردن دیارە. (وێنەی ١)
کپبوونی کەمتازۆری لووت
لووتی ئێمە ماسولکەگەلێکی هەیە کە یارمەتیی کراوەتربوونی کونەکانی لووت دەدەن. ئەم ماسولکەگەلە کاتێک بەکاردەهێنین کە پێویستیمان بە هەڵکێشانی هەناسەیەکی قووڵ بێت(بۆ نموونە لەکاتی وەرزشکردندا) . لەکاتێکدا کە لە تەمەنی منداڵیدا لووت کەمتازۆر کپ بووبێت و تاکەکە بتوانێت بە کەڵک وەرگرتن لە ماسولکە فشکەرەوەکانی کونگەلی لەش، زاڵ ببێت بەسەر گیرانی لووتدا، گرژبوونەوەی بەردەوام و لەڕادەبەدەری ئەم ماسولکانە، بەتێپەڕینی کات دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشی خوارەوەی لووت پانترببێتەوە و کونەکان ئێجگار گەورەتر ببن.(وێنەی 2)
نەخۆشینەکانی کاریگەر لەسەر ڕواڵەتی لووت
خاڵەکانی سەرەوە بەس بەشێکن لە بکەرە سروشتییە کاریگەرەکان لەسەر ڕواڵەتی لووت. بەکورتی و زانستییانە دەکرێ بڵێین کە هەموو نەخۆشینەکانی لووت و سینووسی تەمەنی منداڵی گەر بێت و موزمن ببنەوە دەتوانن کاریگەری لەسەر لووت دابنێن. هەربۆیە بە چارەسەرکردنی گونجاویان، بەری ناحەزبوونی لووت دەگیردرێت.
پێشنیار دەکرێت لە کاتێکدا کە منداڵەکەتان تووشی یەکێک لە کێشەکانی ژێرەوەیە بۆ پشکنین و چارەسەرکردن سەردانی پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت بکەن.
- ئەو منداڵەی کە بەردەوام بە دەمی کراوەوە دەخەوێت.
لەکاتێکدا کە منداڵەکەتان بەس لەکاتی هەڵامەتدا ئەم کێشەیەی هەیە و لە ڕۆژانی ئاساییدا بە ئاسانی هەناسە دەدات، پێویستی بە پشکنین نییە بەڵام گەر هاتوڕێژەی هەڵامەتەکانی زیاتر لە ٥جار بوو لە ساڵێکدا باستر وایە پشکنینێکی تەواوی لەسەر بکرێت. - منداڵێک کە بەردەوام (زیاتر لە 3-2 هەفتە) تووشی پژانە تەڕ یان چڵکنەکانە لە یەکێک یان هەردوو کونی لووتدا.
- گەر کۆرپە یان منداڵێک تووسی گیرانی لووت ببێت، مەجبوورە بۆ هەناسەدان وازبێنێت لە مژینی مەمک، هەربۆیە لە هەر کۆرپە یان منداڵێکدا کە باش شیر ناخوات دەبێ گیرانی لووت بپشکندرێت.
- ئەو منداڵانەی کە تووشی زرمە دەبن لە لووتدا، دەبێ لە ڕوانگەی شکانی لووتەوە بپشکندرێن. پیویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە بەهۆی پێکەوە لکانی خێرای شوێنی شکان لە منداڵاندا، خستنەجێییان دەبێ پێش تێپەڕینی ٥ڕۆژ ئەنجام بدرێت.
- ئەو منداڵانەی کە نەخۆشینگەلی بەردەوامی لەوزەیان هەیە. بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە نەخۆشینەکانی لەوزە کرتە بکە سەر ئێرە و بۆ بینینی فلیمەکانی فێرکاری سەبارەت بە نەخۆشینی لەوزە کرتە بکە سەر ئێرە
- ئەو منداڵانەی کە بە بەردەوامی تووشی نەخۆشینەکانی سینووس یان پوولیپەکانی لووت دەبن.