بەپێی دوو بکەرەکەی سەرەوە ئێرانییەکان ئارەزوویەکی قووڵیان هەیە بۆ بەکارهێنانی نەشتەرگەری، کە بتوانن کێشەکانی فۆرمی لوتیانی پێ چاک بکەنەوە. بەڵام ئایا سەلیقەی ئێرانییەکان و ڕۆژئاوا لە جۆری لووتێکدا کە هەڵیدەبژێرن یەکێکە؟
جیاوازیی ئاناتۆمیکیی لووتی ئێرانییەکان و وڵاتە ڕۆژئاواییەکان
لە وڵاتەڕۆژئاواییەکاندا، زۆربەی خەڵک پێستیان سپییە و لووتیان پێست و تەنراوەی ژێرەوەی پێستێکی ناسکیان هەیە( وەک دەڵێن ئێسکین) هەربۆیە توێیەکی ناسکی پێست و تەنراوەی ژێرەوەی پێست دادەنیشێتە سەر ئەسکەلەی لووتەوە و ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بکەری سەرەکی و ڕۆڵگێڕی پانایی لووت، زیاتر ئەسکەلەی لووت(ئێسک و خرتەکان) بێت. لە ئێرانییەکاندا زیاتر پێست و تەنراوەکانی ژێرەوەی پێست بڕێک قایمترن(وەک دەڵێن گۆشتنترن) و قایمیی پێست دەوری زیاتری هەیە لە پانایی لووتدا.
کووڕی لووت لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکاندا زۆر بەکەمی دەبینرێت. بەڵام بوونی کووڕی لووت یەکێکە لە هەرەدیارترین تایبەتمەندییەکانی ڕەگەزی ئاریایی. گەشەی لەڕادەبەدەری تێخەی ناوەوەی لووت یارمەتیی کووڕبوون و خواروونەوەی لووت دەبێت. هەرباشە بزانین کە لە توێژینەوەیەکدا کە من و هاوکارەکانم لە ساڵی 1387دا کردوومانه و ئاکامەکانیمان لە ژۆرناڵێکی ئەمریکاییدا چاپ کردووە دەرکەوت کە خەڵکی ئێران لە چاو وڵاتە ڕۆژئاواییەکان، لە تەمەنێکی کەمتردا پێویستییان بە نەشتەرگەریی سپتۆپلاستی هەیە بۆ چاککردنەوەی خواربوونەوەی لوت.
هەڵبەت نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێت کە ئەورووپییەکان لە کەشوهەوایەکی تا ڕادەیەک شێداردا دەژین و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لووت کەمتر وشک ببێتەوە و هەستێکی کەمتر بە گیرانی لووت بکرێت(لە ئێرانیشدا ئەوانەی دەڕۆن بۆ شارە باکوورییەکان بۆ سەفەر، هەست بەوە دەکەن کە هەناسەیەی ساناتر هەڵدەکێشن). هەربۆیە ئەو ماسولکانەی کەوا دەوریان هەیە لە بەجووڵەخستنی بەشە جۆراوجۆرەکانی لووتدا کەمتر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. لە وڵاتی ئێرانیشدا بەهۆی کەشوهەوای وشکترەوە، گیرانی لووت گەلێک زۆرە و خەڵک بۆ ڕەوینەوەی پێویستییەکی زیاتریان هەیە بە بەکارهێنانی ماسولکەکان. وەک دەزانن ماسولکەکانی لووت ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گەشەی لووتدا.(بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ڕۆڵی ماسولکەکانی لووت لە گەشەیدا کرتە بکەرە سەرئێرە
جیاوازیی سەلیقەی ئێرانییەکان و خەڵکی وڵاتانی عەرەبی لە جۆری لووتی هەڵبژێردراودا
- ئەوانەی لە وڵاتە رۆژئاواییەکاندا دەژین زیاتر حەزیان لە لووتی سروشتییە و ڕقیانە لە هەر جۆرە نیشاندەرێک کە گوزارشت لە بوونی هەر چەشنە نەشتەرگەرییەک بکات. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە گۆڕانکارییەکی ئێجگار کەم لە لووتیاندا بۆیان بەس بێت.(وێنەی لای خوارەوە)
- زۆربەی ئێرانییەکان ئارەزوویان هەیە لووتیان زۆر کووڕ بێتسەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی خەڵک پێیان وایە کە بەس لووتی لووس و ناکووڕ لووتی سروشتی دەدرێن لە قەڵەم، بەڵام ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستی. دەبێ ئەوەش بڵێین لە لووتی سروشتی دەکرێت فۆرمگەلێکی جۆراوجۆری هەبێت. لە پیاواندا لووس بوونی پشتەوەی لووت، وێبوونی کووڕییەکی ئێجگار کەم یانیش تەنانەت وێبوونی کووڕییەکی زۆر هێور دەکرێت سروشتی لە قەڵەم بدرێت و لە ئافرەتاندا لووسبوونی پشتەوەی لووت و هەبوونی کووڕییەکی گونجاو تەواو سروشتییە و یارمەتی لووت دەدات جوانتر ببینرێت. ئەم بابەتە بۆتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە نەشتەرگەران بەبێ ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی ستاندارد و هەڵسەنگاندنی ڕێکی داواکاریی نەخۆشەکان، بۆ هەموو نەخۆشێک کووڕێکی تۆخ دروستدەکەن و ئاکامەکەی نەڕەزامەندیی هەندێک لە نەخۆشەکانە و نەشیرینی هەندێک لە لووتەکان.(وێنەی لای خوارەوە)
- ئێرانییەکان لووتێکی باریک و وەک دەڵێن قەڵەمییان زیاتر لا جوانە ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە نەشتەرگەران بەس ئەم بابەتە ڕەچاو بکەن و لووتیان لەڕادەبەدەر باریک بکەنەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان کە تووشی کێشە بێت لە هەناسەداندا. (وێنەی لای خوارەوە)
ئەم نەخۆشە سەرەڕای ئەوەی کە ڕەزامەندە لە فۆرمی لووتی خۆی لە دیمەنی تەنیشتەوە بەڵام لە دیمەنی بەرامبەرەوە گلەییان لە باریکی لەڕادەبەری لووت و نەگونجاوبوونیەتی لەگەڵ بەشەکانیتردا. نەشتەرگەری پێشووی نەخۆشەکە هەوڵی داوە لووتی زیاتر باریک بکاتەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان کە بەشەکانی خوارەوەی لوت (فلشی خوارەوە) بە شێوازێکی نەگونجاو باریکتر لە بەشەکانی سەرەوەی لووت (فلشەکانی سەرەوە) یە. ئەم بابەتە مەترسی گیرانی لوت ئێجگار دەباتە سەرەوە.