نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت یەکێکە لە هەرەباوترین نەشتەرگەرییەکان لە ئێراندا. بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی کە لە ئێراندا لەچاو وڵاتانیتر زیاترین نەشتەرگەریی تێدا دەکرێت بەڵام هێشتاکە سەرچاوە زانستی و تەکنیکییەکانی ئەم بوارە و ئەو کتێبانەی لەسەری نووسراون هی وڵاتە بیانییەکانە. لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە پێوەرەکانی جوانی لە ئێران لەگەڵ وڵاتانیتردا جیاوازە و لەلایەکیتریشەوە پێکهاتەی ئاناتۆمیکی لووتیشیان لەگەڵ ئێرانییەکاندا بەهۆی ڕەگەزەوە ئێجگار جیاوازە.
لەناو وڵاتانی ڕۆژئاوادا، جوانیی لەش گرنگترە لە جوانی ڕوومەت، هەربۆیەش لەم وڵاتانەدا نەشتەرگەرییەکان زیاتر بۆ جوانترکردنی بەشەکانی لەش (بەتایبەت مەمک) دەکرێت. بەپێچەوانەوە لەناو ئێرانییەکاندا گرنگیی جوانیی ڕوومەت لەپێشترە لە بەشەکانی دیکەی لەش. هەربۆیەش شمەکی جوانکاری و مەکیاج لە ئێراندا زیاتر لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان بەکاردەهێنرێت و نەشتەرگەریی تایبەت بە دەموچاو (بەتایبەت لووت) زیاتر باوە.
لەلایەکی تریشەوە هەندێک نەشیرینی لەناو ئێرانییەکاندا هەیە کە لە ڕەگەزە ڕۆژئاواییەکاندا بە کەمی دەبینرێت. لووتی ئێرانییەکان (بەهۆی ڕەگەزەوە) هەڵقەوچانی تیایە و لووتکەکەشی لەچاو ئەو وڵاتانەدا داکەوتنێکی تۆخی پێوە دیارە. هەروەها لووتکەی لووت لە دەموچاو زیاتر دوورە و کۆی هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە درێژتر و زلتر ببینرێت.بەشێوازێک کە ئەم بابەتە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی وێنەی گاڵتەجاڕی و کاریکاتۆرکێشان لە گۆڤارە تەنزییەکاندا ( وێنەی ژێرەوە).
بەپێی دوو بکەرەکەی سەرەوە ئێرانییەکان ئارەزوویەکی قووڵیان هەیە بۆ بەکارهێنانی نەشتەرگەری، کە بتوانن کێشەکانی فۆرمی لوتیانی پێ چاک بکەنەوە. بەڵام ئایا سەلیقەی ئێرانییەکان و ڕۆژئاوا لە جۆری لووتێکدا کە هەڵیدەبژێرن یەکێکە؟
لە وڵاتەڕۆژئاواییەکاندا، زۆربەی خەڵک پێستیان سپییە و لووتیان پێست و تەنراوەی ژێرەوەی پێستێکی ناسکیان هەیە( وەک دەڵێن ئێسکین) هەربۆیە توێیەکی ناسکی پێست و تەنراوەی ژێرەوەی پێست دادەنیشێتە سەر ئەسکەلەی لووتەوە و ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بکەری سەرەکی و ڕۆڵگێڕی پانایی لووت، زیاتر ئەسکەلەی لووت(ئێسک و خرتەکان) بێت. لە ئێرانییەکاندا زیاتر پێست و تەنراوەکانی ژێرەوەی پێست بڕێک قایمترن(وەک دەڵێن گۆشتنترن) و قایمیی پێست دەوری زیاتری هەیە لە پانایی لووتدا.
کووڕی لووت لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکاندا زۆر بەکەمی دەبینرێت. بەڵام بوونی کووڕی لووت یەکێکە لە هەرەدیارترین تایبەتمەندییەکانی ڕەگەزی ئاریایی. گەشەی لەڕادەبەدەری تێخەی ناوەوەی لووت یارمەتیی کووڕبوون و خواروونەوەی لووت دەبێت. هەرباشە بزانین کە لە توێژینەوەیەکدا کە من و هاوکارەکانم لە ساڵی 1387دا کردوومانه و ئاکامەکانیمان لە ژۆرناڵێکی ئەمریکاییدا چاپ کردووە دەرکەوت کە خەڵکی ئێران لە چاو وڵاتە ڕۆژئاواییەکان، لە تەمەنێکی کەمتردا پێویستییان بە نەشتەرگەریی سپتۆپلاستی هەیە بۆ چاککردنەوەی خواربوونەوەی لوت.
هەڵبەت نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێت کە ئەورووپییەکان لە کەشوهەوایەکی تا ڕادەیەک شێداردا دەژین و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لووت کەمتر وشک ببێتەوە و هەستێکی کەمتر بە گیرانی لووت بکرێت(لە ئێرانیشدا ئەوانەی دەڕۆن بۆ شارە باکوورییەکان بۆ سەفەر، هەست بەوە دەکەن کە هەناسەیەی ساناتر هەڵدەکێشن). هەربۆیە ئەو ماسولکانەی کەوا دەوریان هەیە لە بەجووڵەخستنی بەشە جۆراوجۆرەکانی لووتدا کەمتر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. لە وڵاتی ئێرانیشدا بەهۆی کەشوهەوای وشکترەوە، گیرانی لووت گەلێک زۆرە و خەڵک بۆ ڕەوینەوەی پێویستییەکی زیاتریان هەیە بە بەکارهێنانی ماسولکەکان. وەک دەزانن ماسولکەکانی لووت ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گەشەی لووتدا.(بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ڕۆڵی ماسولکەکانی لووت لە گەشەیدا کرتە بکەرە سەرئێرە
بەپێچەوانەوە لەناو بڕێکی زۆر لە ئێرانییەکاندادەبینرێت کە ڕەزامەند نابن بە گۆڕانکاریی کەم و حەز لەوە دەکەن کە کاریگەریی نەشتەرگەری لە دەموچاویاندا تۆخ دەرکەوێت. هەربۆیە زۆرجار دەبینرێت نەخۆشەکە داواکاریی وای هەیە کە دەبێتە هۆی گیرانی لووتیشی(وێنەی لای خوارەوە)
ئەم نەخۆشە سەرەڕای ئەوەی کە ڕەزامەندە لە فۆرمی لووتی خۆی لە دیمەنی تەنیشتەوە بەڵام لە دیمەنی بەرامبەرەوە گلەییان لە باریکی لەڕادەبەری لووت و نەگونجاوبوونیەتی لەگەڵ بەشەکانیتردا. نەشتەرگەری پێشووی نەخۆشەکە هەوڵی داوە لووتی زیاتر باریک بکاتەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان کە بەشەکانی خوارەوەی لوت (فلشی خوارەوە) بە شێوازێکی نەگونجاو باریکتر لە بەشەکانی سەرەوەی لووت (فلشەکانی سەرەوە) یە. ئەم بابەتە مەترسی گیرانی لوت ئێجگار دەباتە سەرەوە.