زمان مطالعه مطلب: 2 دقیقه

قووڵایی گوپ چییە؟

هەموو دەموچاوەکان بە پێکەنینەوە جوانتر دەردەکەون. جۆری پێکەنینی هەر کەسێک تایبەت بە خۆیەتی و هیچ دوو پێکەنینێک وەک یەک نین. لەکاتی پێکەنیندا هەندێک ماسولکە گرژدەبنەوە و دەبنە هۆی هەندێک گۆڕانکاری لە ڕوومەتماندا. گۆڕانکاارییەکان بەس لە ڕاکێشرانی لێوەکان و دەرکەوتنی ددانەکاندا کۆتاییان پێ‌نایەت، بەڵکوو لە بەشە جۆراوجۆرەکانی دەموچاودا وەک دەوروبەری چاویش گۆڕانکاری دێتە ئاراوە بەجۆرێک کە گەر بێت و هەموو دەموچاوی بەرامبەرەکەمان داپۆشین و بەس چاوی دیار بێت دەتوانین بەس لە ڕێگەی چاویەوە تێبگەین کە خەریک پێدەکەنێت.

یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە لەکاتی پێکەنیندا لە هەندێک خەڵکدا دەبینرێت قووڵایی سەر گوپەکانییانە. ئەم قووڵاییە لە مەودای چەن سەنتێکدا لە سووچی لێوەکانەوە دەبینرێت و زۆرجار شێوازێکی داینامیکی هەیە، واتە لەکاتی ئاساییدا قەت بوونی نییە بەڵام لەکاتی پێکەنیندا(بە گرژبوونەوەی ماسوولکەکان) خۆی دەردەخات. لە دۆخی سروشتیدا قووڵایی گوپ دەکرێت تاک لایەنە یان دوولایەنە بێت. لەو دۆخانەدا کە دوولایەنەیە مەرج نییە ئەم قووڵاییە لە هەردوولادا وەک یەک بن و لەوانەیە شێوازگەلێکی جۆراوجۆریان هەبێت.

هۆکاری دروستبوونی قووڵایی گوپ چییە؟

لەو تاکانەدا کە بەشێوەی سروشتی گوپیان قووڵ دەبێتەوە بە پێچەوانەی خەڵکی دیکە، تەنراوەگەلێک لە ماسولکەگەلێک کەوا لە پێکەنیندا گرژدەبنەوە، هەندێک جەمسەر دەنێرێت بۆ ناوچەی گوپ و لە ئاکامدا لەکاتی گرژبوونەوەی ئەم ماسولکانەدا(لەکاتی پێکەنین)، پێستەکەیان دەکێشرێتە ناوەوە و قووڵایی گوپ دروست دەبێت.

ئایا دەکرێت قووڵایی گوپ دروست بکرێت؟

وڵامی ئەم پرسیارە بەڵێیە. زۆربەی خوازیارانی دروستکردنی قووڵایی گوپ ئەو ئافرەتە گەنجانەن کەوا حەزیان لە جۆری یەکلایەنەیەتی. ئەمڕۆکە بە شێوازە جۆراوجۆرەکان دەکرێت ئەم قووڵاییە لەسەر گوپ دروست بکرێت. ئەم کارە بە شێوەی سەرپێیی بە سڕکردنی ئەندامی پەیوەندیدار جێبەجێ دەبێت. جێبەجێ کردنی ئەم کارە لە ناوەوەی دەمەوە دەکرێت و هیچ جۆرە بڕین یان تەقەڵێکی پێستی پێویست نییە.

دەرەنجامەکانی دروستبوونی قووڵایی گوپ چەنێک دەخایەنێت؟

سەبارەت بە ماوەی مانەوەی ئاکامەکانی ئەم کارە دەبێ بڵێین کە زۆربەیان تاهەتایین بەڵام جارجارە لەوانەیە ئاکامەکەیان وردەوردە نەمێنێتەوە و پێویستی بە دووپاتکردنەوە هەبێت.

ئایا دروستبوونی قووڵایی گوپ دەرەنجامی ناخۆشی لێدەکەوێتەوە؟

ئەوەی ڕاستی بێت ئەوەیە کە بەرخۆری هەمووجۆرە دەرمانێک و قبووڵکردنی هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی جوانکاری، دەرەنجامی ناخۆشی تایبەت بە خۆیی هەیە. سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەمان دەرزیی پنیسیلینمان کوتاوە و ستامینۆفێنمان خواردووە بەڵام هەن ئەوانەی کەوا تووشی دەرەنجامی ناخۆشی بەرخۆرکردنی ئەوانە بووگن. هاوخشت نەبوونیدەموچاو و ناهەست‌پێکەرەوەبوونی پێستی دەڤەری دەوروبەر دەکرێت لەو دەرەنجامە ناخۆشانە‌ی دروستکردنی قووڵایی گوپ بن. زۆربەی ئەم دەرەنجامە ناخۆشانە کاتی و تێپەڕن و لەدوی ماوەیەک لەخۆوە نامێنن. لەکاتێکدا کە ئەم کارە بەپێی بنەما زانستییەکان و بە ناسینی تەواوی ئاناتۆمیی شوێنەکە بکرێت ئەم کێشانە دەگەنە کەمترین ئاستی تووشبوون.

Subscribe
Notify of
guest

0 نظرات
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x