گەنجکردنەوەی دەموچاو

11

گەر سەرنج بدەنە درێژەی بابەتەکە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پیربوونی دەموچاو بە شێوەیەکی چڕوپڕ و بە نموونە هێنانەوە هەندێک باس دەخەینە ڕوو کە یارمەتیدەرن بۆ گەنجکردنەوەی دەموچاو.

کە تەمەن هەڵدەکشێت، کلاژێن، ئێلاستین و هیالۆرۆنیک ئەسیدی پپێست دادەبەزێت و پێست ناسکتر دەبێتەوە و هەندێک چرچ‌ولۆچی ورد، هێدی هێدی تێیدا بەدی دەکرێت. زۆرجار لە کە تەمەن لە ٣٥ تێدەپەڕێت ئەو چرچ‌ولۆچییانە خۆیان دەردەخەن. بەڵام هەندێک کەسیش هەن کە لە تەمەنی کەمتردا تووشی ئەوە دەبن. هەرچی کات تێدەپەڕێت ئەو چرچ‌ولۆچانه قووڵتر دەبنەوە و ئێمە بە بینینی ئەم چرچ‌ولۆچانە دەیخەمڵێنین کە تەمەنی چەندە.

بەڵام گۆڕانکارییەکانی پیربوون بەس بە چرچ‌ولۆچی خۆیان دەرناخەن. ئەندام و تەنراوە نەرمەکان (بەتایبەت چەوری) ی دەموچاویش دادەبەزن و شل‌وشۆڵ دەبنەوە و کەوتنی برژانگەکان، برۆکان، گوپەکان و هتد خۆیان دەردەخەن. ئەم کەوتنە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی دەموچاودا پێکڕای چرچ‌ولۆچییەکانی پێست یارمەتیمان دەدەن تەمەنی بەرامبەرەکەمان ڕاستەقینەتر بخەمڵێنین. زۆرجار لە تەمەنی ٣٥ساڵان بەولاوە نیشاندەرەکانی کەوتنی بەشە جۆراوجۆرەکانی دەموچاو دەسپێدەکەن و بە هەڵکشانی تەمەن ڕوو لە زیاتربوون دەکەن.

ئەم وێنانەی لای خوارەوە دیمەنێکی دیار لە دەموچاو پیشان دەدەن لە تەمەنی ٣٥، ٤٥ و ٥٥ساڵاندا.

بەگوێرەی ئەم بابەتانەی لای سەرەوە، گۆڕانکارییەکانی هەڵکشانی تەمەن لەدوای ٣٥ساڵانەوەیە بەڵام ئێمە چۆن دەکرێت تەمەنی تاکێکی تەمەن ٢٠ساڵ لەگەڵ کەسێکی تەمەن ٣٣ساڵدا لێک جوێ کەینەوە؟ چونکوو لەم مەودای تەمەنەدا چرچ‌ولۆچیی پێست و داکەوتنەکانی دەموچاو دەرناکەون بەو شێوەیەی کە دەڤەری ئێسکەکان دەموچاو زیاتر خۆیان دەردەخەن.

لە دوو وێنەی لای چەپی خوارەوە دابەزینی چەورییەکانی دەموچاو(زەردباو) و لە دوو وێنەکەی لای ڕاسەوەیدا دابەزینی ماسولکەکانی دەموجاو بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە دەردەخات.

سەرەڕای ئەو زانیارییانەی لای سەرەوە، بەساڵاچوون نەک تەنیا کاریگەری لەسەر دەموچاو دادەنێت بەڵکوو تەنراوەکانی ژێرەوەی پێستی دەموچاویش تووش دەکات، هەربۆیە بۆ گەنجکردنەوەی دەموچاو، دەبێ دابەزینی قەبارەی تەنراوە نەرمەکانی پێست بە لێدانی چەوری یان جیل ( پڕکەرەوەکان) ساخ بکرێنەوە.

شێوازە باوەکانی گەنجکردنەوەی دەموچاو

لێرەدا ئاماژە بە هەندێک شێوازی گەنجکردنەوەی دەموچاو دەکرێت.

لێدانی بووتاکس

لێدانی بووتاکس شێوەیەکی هەرزان، سانا و کەم تووش‌کەرەوەیە لەگەڵ ئاکامە هەرەگونجاوەکان بۆ نەهێشتنی چرچ‌ولۆچییەکانی دەموچاو بەتایبەت لە تەوێڵ و دەوری چاودا. بووتاکس هەموو چرچ‌ولۆچە بچووکەکان لادەبات و لۆچە مامناوەندەکاان تا ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێنێت، بەڵام بۆ لۆچە قووڵەکان بەتەنیا شێوازێکی کاریگەر نییە و پێویستی بە تێکەڵبوونە لەگەڵ شێوازەکانی دیکەی چارەسەرکردندا. ( سەبارەت بە بووتاکس لە بەشێکی دیکەی ئەم ماڵپەڕەدا باسێکی تێروتەسەڵتر کراوە)

لێدانی فیلەر(پڕکەرەوە) یان جیل

وەک ئاماژەمان پێدا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە قەبارەی چەوری و ماسولکەکانی دەموچاو دادەبەزن و ئەم بابەتە خۆی وەک کزبوونی دەموچاو، قووڵبوونی ژێرەوەی چاو، چرچ‌ولۆچییەکانی دەوری دەم و دەرکەوتنی ئەسکەلەی دەموچاو دەردەخات. لەم بارودۆخەدا دەتوانرێت بە بەکارهێنانی جیل ئەم گۆڕانکارییانە ساخبکرێنەوە. بەکارهێنانی جیل بۆ گەنجکردنەوەی دەموچاو بەتایبەت لە ئەوانەدا کە تەمەنیان سەروو ٣٥ و ٤٠ ساڵانە یارمەتیدەرێکی باشە. (سەبارەت بە جیلەکان لە بەشێکی دیکەی ماڵپەڕەکەدا زانیاریی تێروتەسەڵ دەخرێتە بەردەستتان)

لەیزر و لابردنی توێی دەموچاو بە ماددە کیمیاییەکان (پیلینگ)

ڕۆڵی لەیزر و پیلینگ لە گەنجکردنەوەی دەموچاودا کورتکراوەتەوە بۆ پێست و تەنراوەکانی ژێرەوەی پێست. شێوازە جۆراوجۆرەکانی لەیزر بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنرێت بەڵام لەیزرەکان لە ڕێژەی نەهێشتنی چرچ‌ولۆچەکاندا و ماوەی کارتێکردندا پێکەوە جیاوازن. زۆربەی نەخۆشەکان ئەم جیاوازییانەیان لا گرنگ نییە و دەبێتە هۆی ئەوەی جۆرە لەیزرێکی هەڵە هەڵبژێرن. دەبێ ئاگادار بن چونکوو لە تەمەنە درێژەکاندا وێڕای پێست، تەنراوە چەورییەکان، ماسولکە و ئێسکەکانیش دەگۆڕدرێن، لەیزر و پیلینگ تاقەشێوازی کارتێکەر نین و دەبێ لەگەڵ شێوازەکانیتری گەنجکردنەوەدا تێکەڵ بکرێن.

PRP

لەم شێوازەدا پلاککتە تێرکراوەکانی لەش بەکاردەهێنرێت تاکوو دروستکردنی کلاژێن و پێست و تەنراوەکانی ژێرەوەی، قایمتر نەبن. بشتر وایە ئەم شێوازە بۆ بەساڵاچووەکان پێکڕای شێوازەکانیتر بەکاربهێنرێت. سەرەڕای ئەوەی کە شێوازێکی گونجاوە بەڵام کاارتێکردنەکەی کااتییە و بۆ چەن مانگ زیااتر درێژەی نابیت. سەبارەت بەم شێوازە پێداهەڵگوتن زۆر کراوە و هەندێک کەس وەک سیحری سەدە ناویاان لێ‌بردووە و ئەمانە هەموو پڕوپاگەندەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و بڵاوکەرەوەکانیانن.

لێدانی چەوری

لێدانی چەوری بە زیادکردنی قەبارەی تەنراوە نەرمەکانی دەموچاو دەبێتە هۆی گەنجکردنەوەی دەموچاو. لەم ڕوانگەیەوە چەوری وەک جیل دەور دەبینێت. بەڵام وێڕای ئەمانە، لێدانی چەوری لە توێکانی ژێرەوەی پێست و ناوەوەیدا دەتوانێت ببێتە هۆی قایمبوونەوەی پێست و دروستبوونی کلااژن لەم بەشەدا کە کاریگەرییەکەی وەک لەیزر و پیلینگە. هەربۆیە چەوری وێڕای ساخکردنەوەی دابەزینی قەبارەی دەموچاو دەبێتە هۆی چاکبوونەوەی پێستی دەموچاویش. کاریگەریی چەوری بەپێچەوانەی ڕای خەڵکەوە بەردەوامە.لەو شوێنانەدا کە کاریگەری چەوری خێرا نەمابێت، کێشەکە لە تەکنیکی جێبەجێکردندا بووە. ئاگاداری ئەوە بن کە لێدانی چەوری، گواستنەوەی زیندوولە زیندووەکانی چەوری لە شوێنێکی لەشەوە بۆ شوێنێکی دیکەیە و هەندێک جار کە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ئەم زیندوولە گوازراوەگەلە زیندوو نەمێننەوە کاریگەریی چەوری دەسڕدرێتەوە. هەندێک جار پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چەورییە زێدانەی کە لە نەخۆشەکان وەرگیراون لەناو ڕچێنەردا هەڵبگیرێن تاکوو دوایی لێبدرێن، دڵنیابن کە بەم کارە هیچ جۆرە زیندوولەیەکی زیندوو لێنادرێت و بێ‌گومان ئاکامێکی کاتی دەبێت. ( لە بەشێکی دیکەی ئەم ماڵپەرەدا تێروتەسەڵتر سەبارەت بە لێدانی چەوری باس کراوە.)

لیفت یان هەڵکێشانی هەندێک لە بەشەکانی دەموچاو

زانیاریی زۆربەی خەڵک لەسەر ئەم خاڵە ئێجگار سەقەتە. بۆ نموونە گەر زانیاریی کەسێک لەمەڕ سەیارە لەمەدا کۆببێتەوە کە سەیارە ئامێرێکی گواستنەوەی سەرنشینە، تێدەگەن کە ئەم تاکە لە دڵنیایی سەیارەکە، پێداویستییەکانی سەیارە جۆراوجۆۆرەکان، مۆدێلە جۆراوجۆرەکان، بارهەڵگربوون، خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن، نرخ و … هیچ نازانێت. سەبارەت بە لیفتی دەموچاویش هەر وایە. خەڵکێکی زۆر لە تەمەنی لاوێتی و بەساڵاچووندا دێن بۆ گەنجکردنەوەی دەموچاویان، لەکاتێکدا کە بەهیچ شێوەیەک پێویستییان پێی نییە و کێشەکەیان بە شتێکی ساناتر و کەمتێچووتر جێبەجێ دەبێت. دەبێ ئاگادار بن کە لیفتی دەموچاو شێوازگەلێکی ئێجگار جۆراوجۆری هەیە. هەندێک لە نەشتەرگەران بە لابردنی بەشێک لە پێست وازدەهێنن، لەکاتێکدا کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی کورت پێست بڕێک دەکێشرێت و دوایی ئاکامەکەی نامێنێتەوە. لەو لیفتانەدا کە توێ ژێرەوەکانی پێستیش دەکێشرێن و لە شوێنی گونجاوی خۆیاندا سەقام دەگرن کاریگەریی درێژەخایەن و تاهەتایی بەدی دەکرێت. (تاهەتایی بەم واتایە کە تاکەکان لەدوای تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر، بەردەوام لەچاو هاوتەمەنەکانی خۆیان جوانتر دەبینرێن). جگە لە لیفتی تەوێڵ و برۆ، دەبێ بڵێین زۆربەی خەڵک لە تەمەنی خوارەوەی ٥٥ بۆ ٦٠ساڵاندا پێویستییان بە لیفت نییە و کێشەکەیان بە شێوەگەلی سانای گەنجکردنەوەی دەموچاو چارەسەر دەبێت. بەڵام لیفتی تەوێڵ و برۆ بەپێی تاک و بواری ژێنێتیکی ئەو لەوانەیە لە تەمەنی لاوێتیشدا پێویست بێت. ئەمڕۆکە بە شێوازی ئاندۆسکۆپی دەتوانرێت کێشەی زۆربەی خەڵک کە لە تەمەنە کەمەکاندا پێویستییان بە لیفتی دەموچاوە چارەسەر بکرێت.

ئاگادارکردنەوە گرنگەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی شێوازی گەنجکردنەوەی پێست

  • کێشەکەت ڕێک دیاری بکە. بۆ نموونه گەر تەنها گلەییت لە چرچ‌ولۆچییەکانی دەوری دەمە و کێشەت لەگەڵ بەسەکانی دیکەی دەموچاودا نییە پێویست ناکات شێوازێک بەکاربێنیت کە کاریگەری لەسەر بەشەکانیتری دەموچاویشتان دادەنێت.
  • زانیاریی تەواو سەبارەت بە شێوازە جۆراوجۆرەکانی گەنجکردنەوەی دەموچاو بەتایبەت ئەوانەی کەوا چارەسەری کێشەکەی تۆ ئەکەن کۆبکەوە. بۆ ئەم مەبەستە باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەن بۆ ڕاوێژکاری. ئەو زانیارییانەی کە دەبێ بیانزانیت بریتین لە: چۆن جێبەجێکردن، تێچوو، ماوەی مانەوە، دەرەنجامە ناخۆشەکانی هەرکام لە شێوازەکان، شێوازەکانی دیکە لە جیاتیدا و …
  • هەوڵ بدە سەردانی پزیشکێکی ڕاوێژکار بکەیت کە توانای ئەنجامدانی هەموو جۆرە گەنجکردنەوەیەکی دەموچاوی هەبێت، چونکوو زۆرجار دەبینرێت پزیشکێک بەس توانای لە یەک شێوازدا هەیە و ئەو شێوازەش بە ملی نەخۆشەکانی خۆیدا دەسەپێنێت و بێبەشیان دەکات لە شێوازەکانی دیکە.
  • دوورەپەرێز بە لە هەڵبژاردنی ئەو شێوازانەی کە تازەبەتازە دەرکەوتوون و بوەستە بۆ ماوەی چەن ساڵێکیان پێدا تێپەڕێت تاکوو دڵنیایی پێویست تێیاندا پشتڕاست بکرێتەوە ئینجا تۆش هەڵیبژێرە. بۆ نموونه کاتێک کە جیلە تاهەتاییەکان بەکاردەهێنرا و لەدوای تێپەڕینی چەن ساڵێک دەرەنجامگەلێکی ناخۆشی وەک دومەڵ و لێژبوونەوەی جیلی لێ دەرکەوت و بوو بە هۆی قەدەخە بوونی ئەم جۆرە جیلانە لە بازاڕدا بەڵام هەندێک لە نەخۆشەکان بەو حاڵەشەوە بەکاریان دەهێنا و تووشی ئەو دەرەنجامە ناخۆشانە بوون کە لە بەکارهێنانی دەکەوتەوە.
  • لەبیرت نەجێت کە هەر شێوازە و قازانج و خەساری تایبەت بە خۆی هەیە و هیچ شێوازێک بەری لە نەخۆشی نییە. گەر تۆ ئاگات لە دەرەنجامە ناخۆشەکانی شێوازێک نییە واتای ئەوە نییە کە ئەو شێوازە تووشت ناکات. شێوازگەلێک بەکاربێنە کە دەرەنجامە ناخۆشەکانی کەمترن و ئەوانەش توانای ساخبوونەوەیان هەبێت و ماوەی تووش بوونەکەشی کورت بێت.
  • تا دەتوانیت دوورەپەرێز بە لە ڕاوێژکاری خۆڕایی. گەر ڕاوێژکاری بەس پرسیارێک بێت کە پێنج خولەک کاتی پزیشکەکە بگرێت قەیناکا بەڵام ئاگادار بە کە لە هەندێک لە ڕاوێژکارییە خۆڕاییەکاندا شێوازێکی چارەسەرکردن دەسەپێنرێت بە ملی نەخۆشدا. ڕاوێژکارییەکی بەقازانج زۆرجار هەتا نیوکاژێر و بگرە زۆرتر دەخایەنێت( ئایا چاوەڕوانی ئەوەیت کە پژیشکێک کاتێکی ئاوەهات بۆ دابنێت بەبێ چاوەڕوانی و بەرامبەر!؟) گەر پژیشکەکە دادوەرانە هەڵسوکەوت بکات لەوانەیە پێویست بێت شتێکت لێ قەدەخە بکات کە بۆ ئەو قازانجی پارەی تێدایە بەڵام بۆ تۆ نەشیاوە. لەلایەکی تریشەوە بڕی ئەو پارەیەی نەخۆش دەیدات لەچاو تێچووی نەشتەرگەری و کاروباری جوانکارییەوە ئێجگار کەمە، بەڵام دەتوانێت پژیشکەکە بگەیەنێتە ئو بەڵێنییەی کە لایەنی داد و ڕاستی بپارێزێت. هەر بۆیە ڕاوێژکارییەکی گونجاو و یەکسانیخوازانە تا ڕادەیەکی زۆر تێچووەکانی داهاتووشت بۆ ئەگەڕێنێتەوە.
  • گەر لە ڕاوێژکارییەکدا نەگەیشتیتە ئەنجامێکی بەکەڵک دەتوانیت سەردانی ڕاوێژکارێکی دیکە بکەیت یان داوای یارمەتی لەو کەسانە بکەیت کە هەمان کێشەی تۆیان هەبووە و بۆیان چارەسەرکراوە.
  • گرانتربوونی شێوازێکی چارەسەرکردن واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو شێوازە باشترە. سەرەڕای ئەوەی تێچووی هەر شێوازێک گرنگە بەڵام هەوڵ بدە تا ئەو جێگایەی ڕێی هەیە بۆ هەڵبژاردنی شێوازێکی گونجاو پارە نەخەیتە پێش هەموو شتێکەوە.
  • باشتر وایە هەندێک شێوازی وەک لێدانی چەوری، لیفت و … لە هەل‌ومەرجی ستاندارد و تا دەکرێت لە ژووری نەشتەرگەریدا جێبەجێ بکرێت. ئەمێستاکە شتانێکی لەم چەشنە لە سوێنە ناستانداردەکاندا ئەنجام دەدرێت و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە وێڕای ئێش و بێتاقەتیی نەخۆشەکە لەکاتی چارەسەرکردندا، دەرەنجامەکانی کارەکەش گونجاو دەرنەچێت.