هەڵسەنگاندنی لووت لەڕوانگەی جوانییەوە


  • چۆن لووتی خۆمان لە ڕوانگەی جوانییەوە بپشکنین؟

    پێودانگی زۆر هەن بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی ڕەهەندەکانی لووت و پێکەوەگونجانی لووت لەگەڵ بەشەکاننی دیکەی دەموچاودا. ئاگاداربوون لە تایبەتمەندییەکانی لووتێکی جوان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی کە بەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر ڕەهەندەکانی لووتدا دەیانهێنین بیکەین بە لووتێکی جوان. هەڵبەت دەبێ ئاگاداری ئەوەش بین کە تا ڕادەیەکی زۆر پێودانگەکانی جوانیی لووت بە سەلیقەیە و لە نێوان پیاوان و ئافرەتاندا جیاوازە. لەلایەکیتریشەوە ئەم پێودانگانە لەنێوان ڕەگەز و وڵاتەکاندا وەک یەک نییە و تەنانەت جارجارە پێکەوە جیاوازیشن. بۆ نموونە لە نێوان ئێمەی ئێرانیدا بچووک کردنەوەی لووت بە نەشتەرگەری باوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، نەخۆشەکان خوازیاری گەورەکردنی لووتیانن بە نەشتەرگەری. بۆ لێکدانەوەی و شیکردنەوەی لووت، وێنەکێشانی ستاندارد لە دیمەنی بەرامبەر و تەنیشتەوە(بەبێ وێبوونی هیچ چەشنە مەکیاجێک لە دەموچاودا) پێویستە. باشتر وایە وێنەکان لە ڕووناکیی سروشتیدا بکێشرێن و کەللەسەر، لەکاتی وێنەکێشاندا خوار نەبێت چونکوو شیکردنەوەکە تووشی کێشە دەکات و جارجار دەبێتە هۆی ڕوودانی هەڵە لە ئەندازەگرتنی ڕەهەندەکاندا.

    دواتر لەسەر وێنەکان، لووتی خۆتان بپشکنن و بیخەنە بەر لێکدانەوە و شیکاری. لە لای خوارەوەدا هەندێک لەو پێودانگانە باوانەی لێکدانەوە و شیکاریی لووت بە کورتی ئاماژەیان پێدەکرێت.

    هەڵسەنگاندنی جوانیی لووت لە دیمەنی بەرامبەرەوە

    1. لە دیمەنی بەرامبەرەوە، دەموچاو دابەش دەبێت بە پێنج بەشی یەکسانەوە کە پانایی هەرکامەیان وەک لە وێنەی (١)دا دەبینرێت بەقەت چاوێکە.

arzyabi1

  1. وەک لە سەرەوەدا دەیبینن، پانایی لووت یەکسانە بە یەک لە پێنجی دەموچاو یان بەقەد مەودای نێوان چاوەکانە. گەر لە پانایی لووتی خۆت گلەییت هەیە بەم پێودانگە دەتوانیت وڵامی ئەو پرسیارە وەربگریت کە ئایا لووتی تۆ بەڕاست پانە یان بەس هەستیاربوونی خۆتە بەرامبەر بە لووتت.
  2. لە دیمەنی بەرامبەردا، خاڵی دەسپێکردنی لووت کەم‌تازۆر لە هێڵێکە وا هەردوو چاو پێکەوە گرێدەدات و خاڵی کۆتاییشی هێڵێکە وا لە ژێر پەڕەکانی لووتەوە تێدەپەڕێت. گەر مەودای نێوان خاڵی دەسپێکی لووت هەتا ژێرەوەی چەناکە دابنێین ١٠٠، قەبارەی لووت دەبێ 433%ی ئەم مەودایە بێت، واتە ئەو تەواتی مەوداکە(لە ژێر لووتەوە تاکوو ژێری چەناکە) 57%، (وەک وێنەی ٢). گەر سەرنجی زیاتر بدەیت بەپێی هەمان پێودانگلەوانەدا کە چەناکەیەکی بچووکیان هەیە، قەبارەی لووت بەهۆی هەڵەی بینینەوە ئێجگار گەورەتر لە قەبارەی ڕاستەقینە دەبینرێت. هەربۆیە لە پشکنینی تەواوی لووتدا سەرنجدان بۆ قەبارەی چەناکەش ئێجگار گرنگە.

هەڵسەنگاندنی جوانیی لووت لە دیمەنی تەنیشتەوە

  1. لە دیمەنی تەنیشتەوە، گۆشەیەک کە لووت لەگەڵ لێوی سەرەوەدا دروستی دەکات لە پیاواندا 95-90 ە و لە ژناندا 110 – 95 پلە.(وێنەی ٣) ئەم پێودانگە یارمەتی ئەوەمان دەداتێ کە بزانین ئایا کەوتنی لووتکەی لووتمان هەیە یان نا. کەوتنی لووتکەی لووت دەبێتە هۆی ئەوەی کە لووت ئێجگار کێشراو و درێژتر لە قەبارەی ڕاستەقینەی وێنابکرێت. هەربۆیە لووانەدا کە گلەییان لە درێژبوونی لووتیان هەیە بە گۆڕینی ئەم گۆشەیە دەکرێت لووت کورتتر بکرێتەوە.

arzyabi3

لە دیمەنی تەنیشتەوە، گۆشەیەکی هەرەباش کە لووت لەگەڵ تەوێڵدا دروستیبکات 135-115 پلەیە.(وێنەی ٤) لەوانەدا کە ئەم گۆشەیە زیاتر بێت، بە شێوەی هەڵەی بینین لووت درێژتر دەردەکەوێت. هەندێک جار بە گۆڕانکارییەکی کەم‌وکورتی ئەم گۆشەیە و بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی دیکەی بەشەکانیتری لووت دەرەنجامگەلێکی ئێجگار جوان مسۆگەر دەبێت.

لە دیمەنی تەنیشتەوە، گۆشەیەک کە لووت لەگەڵ ڕوومەتدا دروستی دەکات باشتر وایە لە نێوان 30 هەتا 40 پلەدا بێت. هەڵبەت هەرەباشترین ئەوەیە کە ئەم گۆشەیە 36پلە نێزیکتر ببێتەوە.(وێنەی ٥٥). هەرچەندە ئەم گۆشەیە زیاتر کراوەبێت لووت هەڵقووچاوتر دەبینرێت.

لە دیمەنی تەنیشتەوەدا، گۆشەیەکی گونجاو کە لووت لەگەڵ چەناکەدا دروستی دەکات 132-120 پلەیە. گەر پێودانگەکە بەدیهاتبێت، زۆرجار مەودای لێوی سەرەوە لە هێڵێکدا کە لووت گرێدەدات بە چەناکەوە ٤ میلیمەتر و مەودای لێوی خوارەوە لەم هێڵە ٢٢ میلیمەترە. ڕوونە کە ئەوانەی چەناکەیان لەڕادەبەدەر لە پێشەوە یان لە دواوە بێت ئەم پێودانگانە دەرنایەن و جوانیی پێویست نابینرێت.(وێنەی ٦)

arzyabi6

یەکەم هەنگاو لە نەشتەرگەریی جوانکاری لووتدا پشکنینی ڕەهەندەکانی لووت و لف بوونیەتی لەگەڵ بەشەکانی دیکەی دەموچاودا. پێوەرەکانی سەرەوە بەشێکی بچووکن لەو پێوەرانەی کەوا لە لێکدانەوە و شیکاریی لووتدا بەکاردەهێنرێن و دەبێ بەوردی پێش نەشتەرگەریی لووت، هەڵسەنگێنرێن. واباشترە کە بەرلە نەشتەرگەری وێنەکانی خۆتان لێکبدەنەوە و کێشە گرنگەکانی لووتی خۆتان بدۆزنەوە. بە لێکدانەوەی لوت بە نەرم‌ئامێرەکانی پەیوەندیدار دەکرێت وێنەیەکی وێناکراو لە ئاکامی نەشتەرگەرییەکەتان مسۆگەر بکەن و ئەم بابەتە لە ڕاوێژکاریی پێش نەشتەرگەریدا بخەنە بەرباس.