زمان مطالعه مطلب: 5 دقیقه

  • لێدانی چەوری چییە؟

    لێدانی چەوری یەکێکە لە شێوازە باوەکان لە نەشتەرگەریی جوانی دەموچاودا. ئەم شێوازە لەڕاستیدا جۆرێکە لە پێکەوە گرێدرانی تەنراوە. بەم واتایەی کە زیندوولە زیندووەکانی چەوری لە لەش وەربگیرێن و بەرلەوەی تەواو لەناوبچن گرێبدرێن بە ناوچەی دیاریکراوەوە. ئەم کارە بەبێ لەهۆشچوون زۆر بەسانایی دەکرێت و بە پێچەوانەی لیپۆساکشن کە دەرەنجامگەلێکی ناخۆشی وەک ئامبۆلی چەوری لێدەکەوێتەوە لە شێوازێکدا کە بۆ لێدانی چەوری بەکاردەهێنرێت لەبەر ئەوەی کە بەشە چەوری هەڵگیراو ئێجگار کەمە لەو جرە دەرەنجامە ناخۆشانە بە هیچ شێوەیەک بوونیان نییە و بۆ نەخۆشەکە بە تەواوەتی بێ‌مەترسییە.

    شێوازی لێدانی چەوری

    لەم شێوازەدا، چەوریی بەشێک لە لەش کە لە ڕێگەی کونێکی بچووکەوە کە تێیدەکرێت لەلایەن کانۆلاگەلێکی ناسکەوە هەڵدەگیرێت، ئەم کونە ئەوەندە بچوکە کە لەدوای جێبەجێ بوونی کارەکە پێویست بە تەقەڵ ناکات. چەورییە وەرگیراوەکە سەرەتا تێکەڵی بڕێک خوێن و سێرۆمە ، هەربۆیە ئەم ماددانە بەشێوەگەلی جۆراوجۆر جوێدەکرێنەوە و دواجار چەورییە وەرگیراوەکە لەلایەن دەرزی و کانۆلاگەلێکی ناسکەوە کە بۆ ئەم کارە دروستکراون دەدرێت لە بەشە‌کانی دەموچاو.

    بەکارهێنانەکانی لێدانی چەوری

    لیدانی چەوری بۆ فۆرمپێدانی بەشەکانی دەموچاو (وەک گەورەکردنەوەی لێوەکان و هەڵکۆڵاندنی گوپەکان) و نەهێشتنی چرچ‌ولۆچەکانی دەموچاو بەکاردەهێنرێت. لەم ڕووەوە کاریگەری و بەکارهێنانی چەوری وەک لێدانی جیل یان فیلەرە. لێدانی چەوری دەتوانێت زۆربەی نیشاندەرەکانی بەساڵاجوونی دەمووچاو بسڕێتەوە. لەم شێوازەدا بەتایبەت لەوانەدا کە تەمەنیان ژێرەوەی ٦٠ساڵە و حەزیان لە لیفتی دەموچاوە اریگەریی دادەنێت و زۆرجار پێوییست‌بوونی لیفتی دەموچاو دوادەخات بۆ زیاتر لە چەندساڵ. گەرلە لێدانی چەوری بۆ سڕینەوەی لۆچە ڕووکەشەکان و چاکبوونەوەی زیپکە کەڵک وەردەگیرێت زۆرجار ناوچەی لێدانەکە ڕووکەشترە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر دانێت. لەم بارودۆخەدا چەوریی لێدراو دەبێتە هۆی کلاژێن سازی و لە ژێرەوەی پێستدا و تا ڕادەیەک گەنجتر و گەشتر دێتە بەرچاو. لەو شوێنانەدا کە لێدانی چەوری بۆ نەهێشتنی لۆچە قووڵەکان، هەڵکۆڵاندنی گوپ و لێوەکان و زیادکردنی قەبارەی شوێنەکانیتری دەموچاو بەکاردەهێنرێت ناوچەی لێدانەکە بەرینترە و لە ژێری پێستەوە شوێنە قووڵەکان دەگرێتە بەر.

    مانەوەی کاریگەریی لێدانی چەوری

    کاریگەریی لێدانی چەوری بەپێچەوانەی ڕای گشتیی زۆربەی خەڵک تاهەتاییە. سەرکەوتنی لێدانی چەوری پەیوەندی زۆری لەگەڵ شارەزایی و ئازایەتی پژیشکەکەدا هەیە. لەو خاڵانەدا کە کاریگەری لێدانی چەوری خێرا سڕابێتەوە، هەندێک کێشە هەبووە لە حسابکردنی قەبارەی چەوری یان تەکنیکی جێبەجێکردنەکەی، بە واتایەکیتر زیندوولەکانی چەوری یان کەم بووگن، یانیش مردوون و لەدوای ماوەیەکی زەمەنی هەموو چەورییەکە ڕاکێشراوە. بۆ نموونە یەکێک لە تەکنیکە هەڵەکان کە دەبینرێت ئەوەیە کە پژیشک، چەورییەکی زیاتر لە نەخۆشەکە وەردەگرێت و لەدوای لێدانی سەرەتا، ئەوەی مابێتەوە لە ڕچێنەردا هەڵیبگرێت تاکوو دوایی سەرلەنوێ بۆ لێدان بەکاربهێنرێتەوە. بەم شێوازە بەدڵنیاییەوە هیچ جۆرە زیندوولەیەکی زیندوو لێنادرێت و لەدوای ماوەیەک کاریگەرییەکەی دەسڕدرێتەوە.

    کاتەکانی پێویستبوونی دووپاتکردنەوەی لێدانی چەوری

    گەر ڕێژەیەکی زۆر بۆ فۆرم دان بە دەموچاو یان گەنجکردنەوە پێویست بێت لەوانەیە بۆ وەرگرتنی دەرەنجامی باشتر، دووپاتکردنەوەی لێدان پێویست بێت. ئاکامی لێدانی چەوری سەرەڕای شارەزیی نەشتەرگەر پەیوەندی بە ڕەوشی تاک و خۆپاراستنەکانی دواییشەوە هەیە. لەوانەدا کە جگەرە دەخۆن و ئەوانەی کەوا نەخۆشینگەلێکی وەک شەکرە، تەوژمی خوێن، نەخۆشینەکانی پەستانی خوێنیان هەیە، بە هۆی ئەوەی کە بڕێک کەمتر لە چەوری پێوەگرێدراو دەمێنێتەوە، پێویست بە دووپاتبوونەوەی لێدانی زیاتر دەکات تا کەسە ئاساییەکان. وێڕای ئەمانە چەوری لێدرااو وەک چەوریی بەشەکانیتری لەەش هەڵسوکەوت دەکات، بە واتایەکیترگەر هاتو لەدوای لێدان، نەخۆشەکە کێشێکی زۆری لێدابەزێت، چەورییە لێدراوەکانیش ڕادەکێشرێن و تاکەکە پێویستی بە دووپاتکردنەوەی لێدان هەیە. هەر بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە کە گەر ئارەزووی دابەزینی کێشتان هەیە پێش لێدانی چەوری ئەوە بکەن.

    قازانجە گرنگەکانی لێدانی چەوری لەچاو لێدانی جیل

    ئەگەری چڵککردن لە لێدانی چەوریدا ئێجگار لە لێدانی جیل کەمترە. هەربۆیە لەوانەدا کە چڵککردنی شوێنی لێدان مەترسیدارە بۆیان وەک ئەوانەی کە پرۆتێزی چەناکە یان گوپیان هەیە باشتر وایە لەبری جیل چەوری لێبدەن.

    دواجار تێچووی لێدانی چەوری ئێجگار لە لێدانی جیل کەمترە لەبەر ئەوەی کە زۆربەی جیلە هەرەباش و کەم خەسارهێنەکان گرانن و کاریگەرییان لەدوای ماوەیەک دەسڕدرێتەوە و پێویستیان بە لێدانی دووپاتە هەیە. لە شوێنی لێدانی چەوریدا زۆرجار بەرزی و نزمیی تێدا نابینرێت لەکاتێکدا کە شوێنی لێدانی جیل دەبێتە هۆی دیاربوونی بەرزی و نزمیی زۆر و ئەمە تێیدا زۆر باوە و لەوانەیە تا ماوەیەکی درێژ هەر بمێنێتەوە، ئەم دۆخە لە لێو و ژێرەوەی چاودا زیاتر دەبینرێت.

    بە لێدانی چەوری لە توێ ڕووکەشەکان و لەژێری پێستدا، کلاژێن سازی زیاتر دەبێت و پێست لەدوای ماوەیەک گەشتر و گەنجتر دەردەکەوێت بەڵام لێدانی جیل زۆرجار کاریگەرییەکی وا لەسەر پێست دانانێت. هەربۆیە ئەوانەی حەزیان لە پێستێکی گەشترە بە لۆچی کەمترەوە، لێدانی چەوری لە لێدانی جیل زۆر باشترە.

    چەوریی لێدراو ناجووڵێت، بەڵام لێدانی جیل بەتایبەت لەوانەدا کە کاریگەرییان درێژەخایەنە زۆرجار جووڵان و جێگۆڕکێی جیل دەبینرێت.

    خەسارەکانی لێدانی چەوری لەچاو لێدانی جیل

    کاریگەریی جیل خێرا دەردەکەوێت، ئاوسان و شینبوونەوە لەدوای لێدانی جیل ئێجگار کەمترە، لەکاتێکدا کە ئاکامی لێدانی چەوری لەدوای چەن هەفتەیەک خۆی دەردەخات، هەربۆیە گەر ئارەزووی ئەوەتان هەیە کە بچنە ناو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی وەک زەماوەند، بەهیچ شێوازێک لێدانی چەوری ئەنجام مەدەن و دوای بخەن بۆ کاتێکی دیکە.

    لە لێدانی چەوریدا سەرەتا لە شوێنێکیتری لەشەوە چەوری هەڵبگیرێت، هەربۆیە شینبوونەوە و ئاوسان لەو شوێنەشدا دروست دەبێت بەڵام لە لێدانی جیلدا وا نییە (هەندێک لەوە شاگەشکە دەبن کە هەڵگرتنی چەوری لە زک و ڕانەکانیانەوە بێت کە ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەوانەش بچووکتر ببنەوە)

    لێدانی چەوری لەچاو لێدانی جیل کاتێکی زیاتری دەوێت و ئەوانەی کە کزن چەوریی پێویستیان پێ نییە و دەرەتانێکیان نییە جگە لە لێدانی جیل.

    خۆپاراستنەکانی دوای نەشتەرگەریی لێدانی چەوری

    نەخۆشی بەڕێز، بەگوێرەی ئەوەی کە خۆپاراستنەکانی دوای نەشتەرگەری بەقەد خودی نەشتەرگەرییەکە گرنگە و لە ئاکامیدا کاریگەریی زۆری دەبێت داواکارین بە وردی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ڕەچاو بکەن و هەموو خاڵەکان ببەنە قۆناخی جێبەجێکردنەوە.

    1. تۆ لەوانەیە بەشێک شینبوونەوە، ئاوسان و بڕێک هەست بە بێزاری بکەیت لەو شوێنەدا کە چەوریی لێوەرگیراوە. ئەم بارودۆخە ئاساییە و لەماوەی چەن ڕۆژ بۆ هەفتەیەکدا نامێنێتەوە. هەروەها لەوانەیە تۆ هەست بە زەبر یا کێشران بکەیت لە دەموچاوتدا، ئەم بارودۆخەشتێپەڕە و لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە نامێنێتەوە.
    2. بەبۆنەی دابەزینی ئاوسانی دەموچاوەوە لە سێ ڕۆژی سەرەتای دوای نەشتەرگەریدا پەیتاپەیتا کۆمپرێسی سارد بەکاربهێنە. لەکاتێکدا کە لە شوێنی هەڵگرتنی چەورییەکەدا هەست بە ئێش دەکەیت باشتر وایە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆمپرێسی سارد بۆ ئەو ناوچەیە بەکاربهێنیت. بەپێی پێویست کە هاتو ئاوسان بەردەوام بوو، دەتوانیت بۆ ماوەیەکی زیاتر کۆمپرێسی سارد بەکاربهێنیت.
    3. لەدرێژەی شەوی یەکەمی دوای نەشتەرگەریدا ئاگاداربە دەبێ نیوەدانیشتوو بخەویت. ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ دابەزینی ئاوسنی دوای نەشتەرگەری. گەر ئەم ڕەوشە بۆ خەوتنی تۆ کێشە دروست ناکات دەتوانیت بۆ ماوەی هەفتەیەک لەسەری بەردەوام بیت.
    4. هەتا سێ ڕۆژ لەدوای نەشتەرگەری هەست بەوەی ئەکەیت کە دەموچاوت ئاوساوە. ئەمە دۆخێکی ئاساییە و پەرۆشت نەبێت. لەدوای ئەم ماوەیە ئاوسان وردەوردە دادەبەزێت.
    5. لەوانەیە هەست بەوە بکەیت کە لایەنێکی دەموچاوت زیاتر لە لایەنی بەرامبەر ئاوساوە، دڵگران مەبە. ئاوسان یان دابەزینی مەرج نییە هاوخشت بکرێت و ئەم دۆخە لەوانەیە بۆ چەن هەفتەیەکیش درێژ ببێتەوە.
    6. بەبۆنەی دابەزینی ئاوسانی دەموچاوەوە باشتر وایە چێشتگەلێک بخۆی کە سوێر نەبن و خوێی کەمیان تێدابێت(بەتایبەت لە شەودا)
    7. لە خولی چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەریدا باشتر وایە ئەو هەرمانانەی کەوا پێویستییان بە نوشتانەوە هەیە(وەک گەسکدان) یان زۆرلێکردن(وەک هەڵگرتنی شتی قورس) خۆ بپارێزە، لەبەرئەوەی کە دەبێتە هۆی درێژەپێدرانی ماوەی ئاوسانی دەموچاوەکە.
    8. وەرزشی زۆر لە هەفتەی یەکەمدا قەدەخەیە. بۆ وەرزش سەرەتا دەبێ لە چالاکیی سووکترەوە دەستپێبکەیت و وردە وردە چلاکییەکانت زیاتر بکەیت. گەر هاتو هەستت بە زیاتربوونی ئااوساانەکە کرد چالاکییەکان بڕێک کەمتر بکەرەوە.
    9. ڕادەیەکی دیاریکراو بۆ چالاکیی ئەو ناوچەیەی کە چەوری لێ هەڵگیراوە بوونی نییە بەڵام زۆرلێکردن و زیادکردنی زەبر بۆ ئەو ناوچەیە و ناوەوەی زک دەکرێ ببێتە هۆی زیادکردنی ئاوسانی دەموچاو.
    10. لەکاتێکدا کە بەس لێدانی چەوریت بۆ کرابێت هیچ جۆرە تەقەڵێک بۆ کردنەوە بوونی نییە.( هەر لەیەک کاتدا لەژێر لیفتینگی دەموچاودا کرابێت پیویستە لەدوای هەفتەیەک تەقەڵەکان بکرێنەوە.)
    11. دوای تێپەڕینی ڕۆژێک لە نەشتەرگەرییەکە دەتوانیت جوانکاری بکەیت بەڵام خۆت بپارێزە لە هەر جۆرە زەبرێکی توند بۆ دەموچاویان ماساژدانی.
    12. لەوانەیە تا ساڵێک دوای نەشتەرگەرییەکەش هەست بەوە بکەیت کە دەموچاوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەڵام ئاگادار بە کە زۆربەی کاتەکان هەتا ٦مانگ لەدوای نەشتەرگەری بڕێک ئاوسان هەر دەبینرێت.

    دەرەنجامە ناخۆشەکانی لێدانی چەوری

    لێدانی دروستی چەوری نیشاندەرە مەترسیدار و هەڕەشەهێنەکانی ژیان وەک ئامبۆلی چەوری و مردنی نییە. لە لای خوارەوەدا دەرەنجامە ناخۆشە گرنگەکان ئاماژەیان پێکراوە.

    ئاوسان:

    گرنگترین دەرەنجامی ناخۆشی چەوری، ئاوسانە لە ناوچەی لێدان و ناوچەی هەڵگرتنی چەوریدا. زیاترین ئاوسان لە چەن هەفتەی یەکەمدا لادەچێت.

    شینبوونەوە:

    ئەم خەسارە لە هەم لە شوێنی لێدان و هەمیش لە شوێنی هەڵگرتنی چەوریدا دەبینرێت. لە زۆربەی کاتەکاندا لە شوێنی لێدانەکەدا بۆ ماوەی هەفتەیەک لادەچێت.

    سڕبوون:

    سڕبوون: زۆرجار نەخۆشەکان ئەوەندە بێتاقەت ناکات و لەخۆوە لادەچێت.

    ناهاوخشت بوون لە شوێنی لێدانەکەدا:

    بە نەمانی ئاوسان، لە زۆربەی کاتەکاندا لادەچێت.

    نەمانەوەی ئاسەواری چەوری:

    بەپێی شێوازی جێبەجێکردنی لێدانی چەوری و نەخۆشینە پێشووەکان بڕەکەی لە هەمووکەسدا جیاوازە. پژیشک بە حسابکردنی ڕێژەی ڕاستەقینەی چەوریی پێویست دەبێت ئەم دەرەنجامە ناخۆشە بگەیەنێتە کەمترین ئاستی خۆی.

Comments are closed.