زیانەکانی لێدانی جیل و چۆنێتی چارەسەرکردنی

زمان مطالعه مطلب: 4 دقیقه

جیل یان فیلەرەکان لە ئامێرە گرنگەکانی بەکارهێنراو لە نەشتەرگەریی جوانکارین. ئەم ماددەگەلە بۆ پڕکردنی بەشە جۆراوجۆرەکانی دەموچاو و لەش بەکاردەهێنرێن. بە بۆنەی ئەوەی کە ئەم ماددەگەلە بۆ لەش وەک شتی دەرەکی دەدرێن لە قەڵەم، لەوانەیە لە لەشدا پەرچەکرداری نەخوازراوی لە بەرامبەردا دروست بێت کە لێرەدا بە کورتی لەسەریان دەدوێین و ئاماژە بە شێوازەکانی چارەسەرکردنی دەکەین.


چڵکی جیل و دروستبوونی دۆمەڵ

بەپێی یاسایەکی گشتی، بوونی هەرچەشنە شتێکی دەرەکی لە لەشدا دەتوانێت بوارێک بڕەخسێنێت بۆ چڵک کردن. هەر بۆیە هەموو جیلێک لە تیۆرەدا مەترسی چڵکیان لەسەرە بەڵام لە کردەوەدا ئەم ئەگەرە لە هەموو جیلەکاندا وەک یەک نییە و لە هەندێک لە جیلەکاندا ئێجگار زۆرە و لە هەندێکی دیکەدا زۆر کەم. ئەگەری چڵک لە جیلە تاهەتاییەکاندا وەک جیلی پاژ و ئەوانەی پشتڕاستکردنەوەی وەزارەتی تەندروستییان نییە زۆر لە سەرە.(وێنەی لای خوارەوە)

تا ئەو کاتەی کە جیل لە لەشدا بوونی هەبێت بەردەوام مەترسیی چڵک بوونی هەیە و لەوانەیە بەشێک لە دەموچاو چڵک بکات لە کاتێکدا کە بەشی بەرامبەر چڵک نەکات و یانیش لەدوای ماوەیەکی زۆر چڵک بکات. (وێنەی لای خوارەوە).

لە کاتی دروستبوونی دۆمەڵدا، زۆرجار دژەزیندوو بە تەنیا وڵامدەر نییە و بەتاڵکردنی دۆمەڵ پێویستە. زۆربەی پزیشکەکان لە ڕێگەی بڕینێکەوە کە دەیخەنە سەر پێست ئەم کارە دەکەن، بەداخەوە لە خاڵگەلێکی ئاوەهادا شوێنی بڕینی سەر پێست، جارجارە کاریگەرییەکی نەخۆش بەجێدەهێڵێت. . بەخۆشحاڵییەوە ئەم دۆمەڵانە لە ڕێگەی دەمەوە بەتاڵ دەکرێن و وەک لە وێنەی لای سەرەوەدا دیارە هیچ چەشنە ئاسەوارێک لە بڕینە پێستییەکان لە دەموچاودا نامێنێتەوە و نەخۆشەکە بە تەواوەتی دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

جێگۆڕکێی جیل

جارجارە جیلی لێدراو لە هەمان شوێندا نامێنێتەوە و بە تێپەڕینی کات دەکەوێتە ڕێ بەرەو دەورووبەر. لە هەندێک لە نەخۆشەکاندا ئەم جیلە وەک کیستێکە کە بە زەبرهێنان بۆی دەکرێت هەست بە جێگۆڕکێی جیلەکە بکەین.(وێنەی لای خوارەوە).

دروستبوونی بەرزی و نزمی( تەپۆڵکە تەپۆڵکە) لە شوێنی لێدانی جیلەکەدا

ئەم ڕەوشە بەتایبەت لە ناوچەکانی وەک لێو و ژێرەوەی چاودا کە پێست یان لینجەیەکی ناسکیان هەیە دەبینرا. یەکێک لە بکەرە سەرەکییەکانی ڕەخسێنەری بواری، هەڵبژاردنی جیلی نەگۆنجاوە. سەرەڕای ئەوەی کە هەموو جیلەکانی ناو بازاڕ بەبێ جیاوازی دەکرێت ئاوەها زیانێکیان هەبێت بەڵام جیلە زۆرخەستەکان بۆ ئەم ناوچانە گونجاو نین و دەبێت دوورەپەرێز بین لێیان.

جیلە کەمتر خەستەکان بۆ ژێرەوەی چاو و لێو باشن بەڵام بەهۆی ڕاکێشانی خێرایانەوە، ماوەیەکی کەمتر دەمێننەوە و ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە پزیشکەکان بۆ درێژتربوونەوەی کاریگەریی لێدانی، جیلە خەستترەکان پێشنیار دەکەن یان خودی نەخۆشەکان بە ئاگاداریی تەواوەوە، جیلە خەستترەکە هەڵدەبژێرن.

لەم کاتەدا ئەزموونی پزیشک لە بەرگیری‌کردن لە دروستبوونی ئەم زیانە دەور دەبینێت. لەو شوێنانەدا کە بەرزی و نزمیی شوێنی جیلی نەخۆشەکە تۆخ بێت، دەکرێت بڵێین ئەم نەخۆشە پێشینەی لێدانگەلی پەیتاپەیتا و لەڕادەبەدەری جیلی هەیە و یان پزیشکەکەی سەرنج و وردبینی و ئەزموونی تەواوی بۆ ڕێنوێنیی نەخۆشەکە و لێدانەکەی نییە. کەواتە بۆ چارەسەرکردنی دەکرێت هەندێک کار بکەین و پێشنیار دەکرێت لێدانەکانی دوایی بە هێمنی و بە بڕێکی کەم بکرێت.

بەتاڵکردنی جیل یەکێکە لە شێوازە کاریگەرەکان بۆ ئەم زیانە. لەکاتێکدا کە بەرزی و نزمی زۆر بێت لەوانەیە لە دانیشتنێک زیاتری بوێت. وێڕای ئەوە دەکرێت لە شێوازگەلێکی وەک لێدانی هیالۆرۆنیداز لە جیلەکانی هیالۆرۆنیک ئەسید)، گەرمکردن و مەساژی ڕووکەشی شوێنی لێدانیش بەکاربهێنرێت.

شینەوەبوون و ئاوسانی دوای لێدان

هەر لێدانێک کە دەکرێت ئەگەری هەبوونی ئاوس و شینەوەبوون هەیە بەڵام هەندێکجار کە قەبارەیەکی زۆر لێدان پێویست بێت بەتایبەت لەو جیلانەدا کە خەستێتیان زۆرە، زۆرجار شینەوەبوون و ئاوسانێکی زیاترمان دەبێت. لەم حاڵەتانەدا پزیشکەکە دەکرێت تا ڕادەیەکی زۆر بە بەکارهێنانی شێوازگەلێکی تایبەت لە ئاوسان و شینەوەبوون بەری بگرێت. بۆ نموونە یەکێک لە شێوازەکانی بەرگیریکردن ئەمەیە کە لەجیاتی دەرزی، کانۆلا بۆ لێدان بەکاربهێنرێت.

زۆرجار جیل بە دەرزی لێدەدرێت و وەک دەزانن هەرچی جیلەکە خەستتر بێت، دەرزی لێدانەکە قایمتر دەبیت. لەلایەکەوە تێژبوونی نووکەدەرزییەکە یارمەتی دڕانی زیاتری دەمارەکان دەدات و دواجار شینەوەبوونێکی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت. کانۆلا وەک دەرزی وایە. (وێنەی لای خوارەوە). بەڵام نووکەکەی تێژ نییە و دەرمانەکە لە کونی تەنیشتییەوە دەردەچێت. هەربۆیە بە هاتنەژوورەوەی کانۆلا بۆ تەنراوەکان، دەمارەکان خەساریان بەرناکەوێت و شینەوەبوونی دوای لێدان کەمتر دەبێتەوە.

دروستبوونی ناهاوخشتی لە لێوەکاندا لەگەڵ ناوچەکانیتری دەموچاودا

سەرەڕای ئەوەی کە بە لێدانی جیل دەکرێت هەندێک لە ناهاوخشتییەکانی دەموچاو چاک بکەنەوە بەڵام خودی لێدانی جیلەکە خۆی دەکرێت بکەرێک بێت بۆ دروستبوونی ناهاوخشتی لە دەموچاو و لێوەکاندا.

بەخۆشحاڵییەوە لە زۆربەی کاتەکاندا بەئاسانی ئەم کێشەیە چاک دەبێتەوە. گەر بەشێک کە جیلەکە زیاتر لێدراوە جوانترە، دەکرێت بە لێدانی بڕێکی کەم جیل لە لایەنی کەمتر لێدراو، ئەم ناهاوخشتییە چارەسەربکرێت. لەو کاتانەدا کە جیلە سەرەتاییەکە لە لایەنێکدا لەڕادەبەدەر بێت و ئەو لایەنە کە کەمتر لێدراوە جوانتر بێت، باشترە بڕێک لە جیلی شوێنی هەڵکۆڵراوتر بەتاڵ ببێت.

ئاوسانی تێپەڕ (یان ماوەیی) لە شوێنی لێدانی جیلدا

ئەم دۆخە بەتایبەت لە جیلە هیالۆرۆنیک ئەسیدەکاندا بە شێوەی ماوەیی، بەتایبەت لە لێوەکاندا دروست دەبێت و جیاوازە لەگەڵ ئەو دۆخەدا کە شوێنی لێدانی جیلەکە وەک تەپۆڵکەگەلێکی وری لێدێت.(وەک ئەو زیانەی لە سەرەوە باسی لەسەر کرا). لەوانەیە بکەری دەسپێکەرەوەی ئەم ئاوسانە هەبوونی نەخۆشینێکی سیستمیکە وەک هەڵامەت و یان بەرخۆرکردنی هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان. بە خۆشحاڵییەوە ئەم ڕەوشە تێپەڕە و لە زۆربەی کاتەکاندا لەخۆوە چاک دەبێتەوە بەڵام جارجارەش ئەم چارەسەربوونە چەن هەفتە یان چەن مانگ دەخایەنێت کە لەم حاڵەتەدا سەردانی پزیشک بۆ چارەسەرکردنی خێراتر زۆر ساناتر دەبێت.

ئاگاداربن کە ئاوسانی تێپەڕ جیاوازە لەگەڵ ڕەوشێکدا کە لە سەرەوە باسکرا(دۆخی تەپۆڵکەیی بوونەوە). گەر هاتو ئەم دوو خاڵە بەهەڵە تێکەڵ ببن و چارەسەرکردنێکی نادروست بکرێت دڵنیابن کە ڕەوشی نەخۆشەکە خراپتریش دەبێت.

هەڵکۆڵینی لەڕادەبەدەری لێو یان دەموچاو بەبۆنەی لێدانی زۆرەوە

کاریگەریی جیلەکە خێرا خۆی دەردەخات، ئاوسان و شینەوەبوون لەدوای لێدانی جیل گەلێک کەمترە، لەکاتێکدا کە باشترین چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشینە بەرگیریە لە دروستبوونی. باشتر وایە لێدانی جیلەکەت لە دوو بۆ سێ قۆناخدا بکەیت. واتە سەرەتا بڕێکی کەم جیلی لێبدە و لەکاتێکدا کە گۆڕانکاریی زیاترت ویست لەدوای ٣ بۆ ٤ هەفتەیتر لێدانەکەیتر ئەنجام بدە.

ئاگادار بن کە بۆ لێدانی جیل هیچکات درەنگ نییە و لێدانی چەن‌قۆناخە هیچ چەشنە خەسار و زیانێکی بۆت نییە. هەربۆیە هەوڵ بدەن لە بەرامبەر هەڵخەڵەتاندنەکانی دەوروبەر یان پزیشکێکدا کە بڕێکی زۆر لە جیل پێشنیار دەکات بۆ لێدان بەری خۆتان بگرن.

لەو کاتانەدا کە تووشی کێشە دەبیت بۆ چارەسەرکردن سێ ڕێگەی ژیرانەت لە بەردەمدایە کە لێرەدا ئاماژەیان پێ دەکرێت.

  • هەتا کاتی لێکبوونەوەی جیلەکە بوەستە..(ئەم دۆخە بەس لە جیلە کاتییەکاندا دەکرێت و لە جیلە تاهەتاییەکاندا ڕەوشەکە نەک باشتر نابێت کە ئاسەواری دۆمەڵ و بالۆک زیاتر و خراپتریش دەبێت.)
  • ئانزیمی لێککەرەوەی جیل بەکاربێنە و یان شوێنی لێدانەکە بەردەوام مەساژ بدە و گەرم ڕایبگرە. (لێدانی ئانزیم بەس لە جیلە هیالۆرۆنیک ئەسیدەکاندا دەکرێت.)
  • بڕێک لە جیلەکە بەتاڵ بکە. بۆ بەتاڵکردنی ناوچەی دەموچاو، دەکرێت بڕینی پێست یان بڕینی ناوەوەی دەم بەکاربهێنیت. بڕینی پێست زۆرجار ئاسەوارگەلێک بە دەموچاوەوە بەجێدەهێڵێت کە دیمەنێکی جوان ناهێنێتە ئاراوە. بەتاڵکردن لەڕێگەی دەمەوە دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکێکی پسپۆڕ و شارەزادا بکرێت( کەسێک کەوا ئاناتۆمی شوێنەکە باش بزانێت) تاکوو ئەو زیانانەی لەسەر دەمارەکان، خوێنبەرەکان و ماسولکەکانی دەموچاو دروست دەبن دەرنەکەون و دروست نەبن.

زیانە ئێجگار دەگمەنەکان

وێڕای زیانەکانی لای سەرەوە هەندێک شتی دەگمەن(لە هەموو عالەمدا چەن دانەی زۆر کەم) یش لەوانەیە ڕووبدەن کە هەرکامەو چارەسەری تایبەت بەخۆیان هەیە. بە خۆشحاڵییەوە ئەم زیانانە لە زۆربەی کەسەکاندا نەبینراوە و هەندێکیشیان لە ڕێگەی پزیشکەکەتەوە بەریان پێدەگیرێت.

Subscribe
Notify of
guest

0 نظرات
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x