زمان مطالعه مطلب: 3 دقیقه

  • جیل یان فیلەرەکان ( پڕکەرەوەکان)

    فیلەر یان پڕکەرەوە کە لە ئێراندا بەناوی جیل ناوبانگی دەرکردووە بۆ ئاوساندن و گۆڕاندنی فۆرمی بەشە جۆراوجۆرەکانی دەموچاو بەکااردەهێنرێت. تاکە گەنجەکان زیااتر بۆ گەورەکردنەوەی لێو و گوپەکان خوازیاری لێدانی جیلن،لەکاتێکدا کە تاکە بەساڵاچووەکان بۆ لابردنی چرچ‌ولۆچەکانی دەموچاو کەڵکی لێوەردەگرن.

    ئەو شوێنانەی دەموچاو کە بۆ لێدانی جیل گونجون لەم وێنانەی خوارەوەدا پیشاندراون.

 

جیلەکان چین و چ جیاوازییەکیان پێکەوە هەیە؟

لە بەرهەمهێنانی جیلەکاندا هەوڵ دراوە ماددەگەلێک بەکاربهێنرێت کە لە لەشی مرۆڤدا پەرچەکردار دروست نەکەن و لەڕاستیدا لەگەڵ تەنراوەکاندا بگونجێن. جیلەکان بەپێی ئەو ماوەیەی کە لە لەشدا دەمێننەوە یان لێک جیادەبنەوە دابەش دەبن بەسەر سێ تاقمدا واتە کاتی، نیوە تاهەتایی و تاهەتایی. جیلە کاتییەکان ئەوانەن کە بەهۆی ئانزیمەکانەوە لێکدەبنەوە و کاریگەرییان زۆر لە ئەو دوو تاقمەکەی دیکە خێراترە. ئەم جیلانە قازانجگەلێکی زیاتریان هەیە لەچاو ئەو دوو تاقمەکەیتر و گرنگترین کێشەیان تێچووی هەرەزۆریانە لە لێدانە پەیتاپەیتاکاندا.تقمی دووەم ئەوانەن کە زۆر بەهێمنی لە لەشدا لێکدەبنەوە و کاریگەرییان لە تاقمی یەکەم زیاترە. تاقمی سێیەمیش ئەو ماددەگەلەن کە لە لەشدا قەت لێکنابنەوە و بۆ تاهەتایه دەمێننەوە.

جیلە کاتییە سەرەتاییەکان کاتیک کە هاتنە ناو بازاڕەوە لە لەشی ئاژەڵەکانەوە وەردەگیرا و لەدوای لێدان وردەوردە لە لەشدا ڕادەکێشرا. بەکارهێنانی ئەم جیلانە جارجارە دەبووە هۆی بەرچەکردارە هەستۆکینەکان و خەسارە ڕووکەشەکانی پێست.

ئەمێستاکە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ئەم تاقمە لە جیلەکان بە هەمان تێکەڵەی پێشووەوە بەشیوازی تاقیگەیی بەرهەم دەهێنرێت و دەرەنجامە نەخوازراوەکانی پێشوویان تێدا زۆر بە کەمی دەبینرێت. کە جیلە تاهەتاییە سەرەتاییەکانیش بەکاردەهێنران لەدوای ماوەیەک(چەن ساڵێک) دەبووە هۆی پەرچەکردارگەلێکی نائاسایی لە نەخۆشەکاندا وەک دروستبوونی دۆمەڵ یان جووڵە و کۆبوونەوەی جیلەکان لە شوێنێکی نەگونجاودا جگە لە شوینی لێدانی سەرەتاکە زۆربەی ئەم دەرمانانە لە بازاڕدا کۆکرانەوە و لابران. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی ئەوەی کە نەخۆشەکان زیاتر ئارەزووی بەکارهێنانی جیلە تاهەتاییەکانیان هەیە تێچووی کەمیانە لەچاو کاریگەریی درێژەخایەنیاندا.سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی جیلە تاهەتاییەکانی ناوبازاڕ بانگەشەی پشتڕاستکردنەوەی تەندروستی دەکەن ئاگادارتان دەکەمەوە کە تا شوێنێک پێتان دەکرێت بەکاریان مەهێنن لەبەرئەوەی کە هیچکەسێک نناتوانێت مەترسیدارنەبوونیان بسەلمێنێت لەدوای ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ. بۆ نموونە ساڵانی پێشوو لە ماددەی تێفلۆن وەکوو جیلێکی نامەترسیدار بۆ لێدان کەڵک وەردەگیرا. دواتر بەهۆی پێکهاتنی گرانۆلۆمەوە و هەندێک پەرچەکرداری نەخوازراوی ئەم ماددەیەوە قەدەخە و لەبازاڕدا کۆکرایەوە و لابرا.

ئەمێستاکە لە ئەمەریکا و ئەورووپا زیاترین جیلێک کە بەکاردەهێنرێت ئەسید هیالۆرۆنیکە کە وەکوو یەکێک لە بێ‌مەترسیترین جۆرەکانی جیل دێتە هەژمار. ئەم ماددەیە بەشێوەی سروشتی لە تەنراوەکانی لەشدا بوونی هەیە و لەدوای لێدانیش لەلایەن ئەنزیمی هیالۆرۆنیدازەوە لەماوەی چەند مانگێکدا لێکدەبێتەوە و لەناودەچێت. هەندێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ئەم جیلە بۆ زیاترکردنی ماوەی مانەوەی ئەسید هیالۆرۆنیک لە لەشدا، لەنێوان مولکۆلەکانی ئەم ماددەیەدا هەندێک پێکەوەلکان سازدەکەن تاکوو ئەنزیمەکان درەنگتر لێکببنەوە. خەستێتییەکانی ئەسید هیالۆرۆنیک بۆ لێدان لە هەر شوێنێکی دەموچاو جیاوازە. بۆ نموونە خەستێتیی زۆر بۆ هەڵکۆڵاندنی گوپ و خەستێتییە کەمەکان بۆ لێوەکان و ژێرەوەی چاو بەکاردەهێنرێت. لەکاتێکدا کە خەستێتی زۆر لە شوێنی نەگونجاودا بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرزی و نزمیگەلێک لە شوێنی لێدانەکەدا. خەستێتییە زۆرەکان کاریگەریی زیاتریان دەبێت و کەمەکان خێرا ڕادەکێشرێن و کورت‌خایەنن. هەربۆیە لەوانەیە نەخۆشەکە بخەنە سەر کەڵکەڵەی ئەوە کە خەستێتیی زۆری بەشێوەیەکی نەگونجاو بۆ لێوەکان و ژێرەوەی چاو بوێت. لە قازانجەکانی ئەم جیلە ئەمەیە کە ئەنزیمی لێککەرەوەی ئەم جیلە لە لەشدا بوونی هەیە و گەر هاتوو نەخۆشەکە لە ئاکامی لێدانی جیلەکە ڕەزامەندیی دەرنەبڕی دەتوانرێت بە لێدانی ئەو ئەنزیمە ڕەوتی ڕاکێشانەکەی خێراتر بکرێت.

کەلسیۆم هیدرۆکسی ئاپاتایت و پۆلی لاکتیک ئەسیدیش لەو جیلانەن کە بوونیان هەیە.ئەم دوو جۆرە جیلە وەک جییلی نیوەتاهەتایی دەدرێن لە قەڵەم و ماوەیەکی زۆر لە لەشدا دەمێننەوە. ئەم دوو تاقمە زیاترین بەکارهێنانیان هەیە لە جیلە نیوەتاهەتاییەکان لە ئەمەریکا و ئەورووپا، هەڵبەت دەبێ ئاگاداری ئەوەش بن کە بەرخۆرکردنی جیلە نیوەتاهەتاییەکان لەچاو جۆری کاتی کەمترە. لە جیاوازییەکانی دیکەی ئەم دووجیلە لەگەڵ هیالۆرۆنیک ئەسیددا ئەمەیە کە زۆرجار لە شوێنە قووڵەکاندا لێدەدرێت و بۆ لێدانە ڕووکەشەکانی وەک ژێرەوەی چاو و لێوەکان زۆر گونجااو نییە.

کاژێنیش لە جیلە کاتییە گونجاوەکانە. ئەم جیلە سەرەتا لە ئاژەڵانەوە وەردەگیرا کە هەندێک هەستۆکیی دەهێنایە ئاراوە لە شوێنی لێدانەکەدا. دواتر بە گۆڕاندنی شێوازی بەرهەمهێنانەکەی، تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کێشەیە چارەسەر کرا. ئەمێستاکە ئەم ماددەیە بەهۆی تەڕبوونیەوە بۆ لیو و دەوروبەری چاو گونجاوە. سەرەڕای قازانجەکانی ئەسید هیالۆرۆنیک. لێدانی کلاژێن کەمتر باوە.

چەوریی لەشیش بۆ خۆی جۆرێک لە جیل دێتە هەژمار. لەم شێوازەدا چەوری لەلایەن کانۆلاگەلێکەوە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی لەش وەردەگیرێت و دواتر لە دەموچاودا لێدەدرێت. سەبارەت بە لێدانی چەوری لە بەشێکی دیکەی ئەم ماڵپەڕەدا بەشێوەیەکی چروپڕ باس کراوە.

لە لای خوارەوەدا ئاماژە بە چەن مارکەیەکی باوی جیل کراوە.

Juvederm, Restylane, Stylage, perlane, Radiance, Sculptra, CosmoDerm, Cosmoplast, Varioderm, Zyderm, Belotero,

Subscribe
Notify of
guest

0 نظرات
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x